- لەناوچەی کۆپی سەربە موش بەئامانجی شەرمەزارکردنی قەردەغە بەزمانی دایکی گەنجان ڕێپێوانێکیان سازکرد و (3) خوێندنگای دەوڵەتی تورکیان سوتاند.
- حکومەتی هەنگاریا بڕیاریدا 224 تەن فیشەک و تەقەمەنی بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بنێرێت.
- هێزەکانی میحوەری قەرەتەپە هێرشێکی بەرفراوانیان بۆ پاککردنەوەی تەواوی ئەو گوندانەی کە ماون و لەلایەن داعشەوە کۆنترۆڵکرابوون ئەنجامداو توانیان ئاڵای کوردستان لەسەر چیای حەمرین هەڵبکەن.
- کچێکی تەمەن 15 ساڵ لە سلێمانی، کە خوێندکاری پۆلی 8ی بنەڕەتی بووە و سێ ساڵە بووە بەهۆی دەرنەچوونی لە تاقیکردنەوەکان لە ژوورەکەی خۆیدا خۆی خنکاندووە.
- داعش بە هاوەن وتۆپ هێرشیان کردە سەر شاری قامیشلۆ، لەئەنجامی تۆپبارانی چەتەکانی داعش (8)کەس گیانیان لەدەستدا کە لەناویاندا (3) منداڵن.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 13,288