=KTML_Bold=پەیامى پیرۆزبایی پارێزگارى #هەولێر#، بەبۆنەى یادی رێککەوتنامەى 11ى ئازار و راپەرین و ڕزگارکردنی شارى هەولێر:=KTML_End=
لەسایەی خەبات و بەرخودانی گەلەکەمان بە ڕێبەرایەتیی بارزانی نەمر، رێبەری شۆڕشی ئەیلوول و بزاڤی رزگاریخوازی گەلی کوردستان، رژێمی عێراق ناچاربوو دان بە بەشێک لە مافە رەواکانی گەلی کوردستاندا بنێت و رێککەوتنی 11ی ئاداری 1970 واژۆ کرا.
ڕێککەوتنی 11ی ئادار خاڵێکی وەرچەرخانی گرنگ بوو لە مێژووی گەلەکەمان و بۆ یەکەمجار دان بە مافە رەواکانی گەلی کوردستان نرا، پاشان ئه و رێککەوتننامەیە بوو بە بنەمای بەدستهێنانی مافەکان و راپەین و دامەزراندنی پەرلەمان و حکومەتی هەرێم و جاڕدانی فیدڕاڵی.
هەر لەو رۆژە مێژووییەدا، لە 11ی ئاداری 1991 خەڵکی هەولێر هاوشێوەی شارەکانی دیکەی کوردستان، لە دژی دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکانی رژێمی بەعس راپەڕین و ئەو شارە لەماوەی چەند کاتژمێرێکدا، لە بەعس و دامودەزگا داپڵۆسێنەرەکان پاک کرایەوە.
ڕاپەرین و ئازادیی هەولێر وەک گەورەترین شاری کوردستان و پایتەختی هەرێمی کوردستان، بووە خاڵی یەکلاکەرەوە لە شکستی بەعس و مانەوە و بەردەوامیی دەستکەوتەکانی راپەرین.
لەورۆژەدا، ناکرێ رۆڵی شێرەژنی هەولێر و کوردستان، شەهید خەجەباوە لەیاد بکەین، کە رۆڵێکی گرنگی لە راپەڕینی هەولێر هەبوو و نموونەیەک بوو لەسەر خەباتی ئافرەتی کوردستان لە دژی داگیرکەران هاوشانی پیاوان.
وەک پارێزگای هەولێر، پیرۆزبایی لە سەرۆک بارزانی و پێشمەرگە قارەمانەکان و گەلەکەمان و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان دەکەین بەبۆنەی 11ی ئادار، هەردوو یادە مەزنەکە.
ڕۆڵی سەرۆک #مەسعود بارزانی#، کە ئەوکات سەرۆکی بەرەی کوردستانی بوو و رێبەرایەتیی گەلی کوردستانی کرد لە راپەڕین لە دژی رژێمی بەعس، بەرز دەنرخێنین و پەیمان دەدەین لەسەر رێ و رێبازە نەتەوەییەکەی بەردەوام بین و داکۆکی لە مافە رەواکانی گەلەکەمان بکەین.
ئەمساڵ لەو یادەدا، کوردستان بە کاتێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، کە شەڕێکی سەخت بەرۆکی ناوچەکەمانی گرتووە و هەوڵ دەدرێ هەرێمی کوردستانیش تێوەبگلێندرێ، بەڵام دڵنیاین لەم قۆناغەش بە پشتیوانیی خوای گەورە و سەرکردایەتیی حەکیمانەی سەرۆک بارزانی، سەرکەوتوو دەبین و گەلەکەمان رووبەڕووی هیچ کارەساتێک نابێتەوە.
نەیاران باش دەزانن ئەمڕۆ هەولێر یەکێکە لە پایتەختە گرنگەکانی بڕیاری سیاسیی ناوچەکە، بۆیە هەوڵ دەدەن بە هێرشی ترسنۆکانە پەلاماری بدەن، بەڵام حکومەتی هەرێمی کوردستان و شێرەکوڕانی هەولێر لە دەزگا ئەمنییەکان، بە وریاییەوە شکست بە پیلان و پەلامارەکانیان دەهێنن.
دروود بۆ گیانی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و راپەڕین و هەموو شەهیدانی رێگای ئازادی کوردستان و سەروەریان بارزانی نەمر و کاکە ئیدریسی هەمیشە زیندوو.
#ئومێد خۆشناو#
پارێزگاری هەولێر
#11-03-2026# [1]
تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!