$باکووری کوردستان$
- لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە شاری #ئامەد#ی باکووری کوردستان 50 ئۆتۆمبێل بەیەکیاندا دا و بەهۆیەوە 8 کەس برینداربوون.
$باشووری کوردستان$
- هاوڵاتیانی شارەدێی کەڵەک-ی نزیک شارۆچکەی خەبات لە پارێزگای #هەولێر# خۆپشاندانێکیان ئەنجامدا و داواکاربوون زەوی له و ناحیەیە بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر هاوڵاتیان دابەش بکرێت. خۆپیشاندەران بۆ چەند کاژێرێک ڕێگای کەڵەک - بەردەڕەشیان داخست.
- مەحمود سەنگاوی وەک تۆمەتبارێک لە کەیسی کاوە #گەرمیان#ی لە دادگای #کەلار# ئامادەبوو، دادوەر بڕیاریدا کە نێوبراو دەستبەسەربکرێت.
- تا ئەمساڵیش ڕۆژی 6ی کانوون لە هەرێمی کوردستان پشووی فەڕمییە.
- شەش گەنج لەشاری هەولێر دەستدرێژی سێکسی دەکەنە سەر کچێکی تەمەن 16 ساڵی ئاوارەی ڕۆژئاوای کوردستان.
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 15,396