$دەرەوەی کوردستان$
- کۆبوونەوەی فراوانی نوێنەرانی پارت و ڕێکخراوە کوردستانییەکان و کەسێتییە ڕامیاری و ڕووناکبیرییە نیشتمانپەروەرەکانی کوردستان لە بڕۆکسل، پەیامێک و بانگەوازێکی لە دژی هاتنە ناوەوەی سووپای تورک بۆ باشووری.ک دەرکرد.
- ئەمڕۆ لە شاری بۆنی ئەڵمانیا لە هۆتێل پریسیدنت، کۆبوونەوەیەکی هاوکاری بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی لە کاتژمێر 13.30دا گیرا، لە کۆبوونەوەکەدا نزیکەی 80 کەسێک بەشدارییان تێداکرد، کە هەندێکیان نوێنەرانی پارتە کوردستانییەکان بوون کە زێتر لە 10 پارت و ڕێکخراو بوون، لەوانە یەکێتی، پارتی، پکک، حدکا، حسک، پاک، پارتی ڕزگاریی کوردستان، ...، هەروەها دەیان کەسایەتیی کورد و نووسەران و ڕۆشنبیران کە بانگهێشتن کرابوون بۆ کۆبوونەوەکە بەشدارییان تێدا کرد، لەوانە مامۆستا #جەمال نەبەز# و زۆری تر...، کۆبوونەوەکە لە کاتژمێر 16دا بەشەڕ و ئاژاوەیەکی زۆر کۆتایی پێهات و پاشتر پۆلیسی ئەڵمانیش بەکارەکەی زانی، هۆی ئەو شەڕ و ئاژاوەیەش ئەوە بوو کە پکک دەیویست کە بەزۆر دەیان ئەندامی خۆیان بهێننە نێو هۆڵەکەوە، هەرچەندە کە بە ڕەسمیش دوو نوێنەریان لە نێو هۆڵەکەدا هەبوو، بەڵام ئەوان بە زۆر نزیکەی 30 تا 40 ئەندامیان هاتنە نێو هۆڵەکەوە و دەستیان کرد بە وتاف کێشان بە گیانی ئاپۆ و پککدا، پاشان نوێنەرێکیان بە زۆر چووە سەر سەکۆی بەرزگۆکە و بە تورکی دەستی کرد بە وتاردان بە گیانی ئاپۆ و لە دژی پارتیدا، کە بووە هۆی خرۆشاندنی گیانی ئەو دەیان ئەندامی پککیەی کە لە هۆڵەکەدا بوون و ئەوانیش دەستیان کرد بە لێدانی نوێنەری پارتی و حدکا و پارتی ئیسلامیی کوردستان و خەڵکی تر، هەروەها شکاندنی شووشە و کەلوپەلی هۆڵەکە، ناچار ئەندامانی کۆبوونەوەکە هەریەکە بەلایەکدا بڵاوەیان لێی کرد و بریندارەکانیش بەهۆی ئەمبوولانسەوە برانە نەخۆشخانە و پاشان پۆلیس دەستی بەسەر هۆڵەکەدا گرت و کۆبوونەوەکە بەسەرنەکەوتوویی کۆتایی پێهات، تەواوی ئەو کەسانەی کە لەوێ بوون و چاویان بەو ڕەفتارەی پکک کەوت، گەلێک تووڕەبوون و ناڕەزایییان بەرامبەر شێوازی مامەلەی پکک دەربڕی.
- کۆبوونەوەی چەند ئەندامێکی کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستان لە شاری بۆن، کە بڕیاریان لەسەر ئەوەدا کە بڵاوکراوە و گۆڤارەکانی کۆنگرە، کوردنامە، دڵانپار لەمەودوا بەنێوی کۆنگرەی نیشتمانیی کوردستانەوە دەربچێت، لە کۆبوونەوەکەدا ئەمانە بەشداربوون: د. جەمال نەبەز، #جەواد مەلا#، د. ئاشتی کەریم، #ڕەهبەر جەلال#، ڕێکار عەزیز، مانو بەرزنجی و #هاوڕێ باخەوان#.[1][2]
Cet article a été écrit en (کوردیی ناوەڕاست) langue, cliquez sur l'icône
pour ouvrir l'élément dans la langue originale!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
Cet article a été lu fois 19,352
Donnez votre avis sur ce produit!