پیچک، پێچووکە، #هەندرێشە#، هەندرێشن، پیچک داڵەهۆ، گیایەکی بەهاریی کوێستانی یە وەک سیر دەچێ. تامی زۆر توونە و بە کاڵی وەک سەوزی بە نانەوە ئیخۆن و کەلانەی زۆر بەتامیشی لێ درووست دەکرێ. گەڵاکانی سەوز و سێ سووچن و گوڵەکانیشی زەردن، لە بنیشەوە سەلکی وردی وەک پیازی هەیە. ئەم گیایە مەوادێکی کرم کوژی تێدایە، هەر بۆیە بۆ ڕیخۆڵە زۆر باشە و زۆر دژی کرمی ئاسکاریس ە. کوڵێندراوی ئەم گیایە لەگەڵ گوڵی بابۆنە (هەرکام 10 گرەم) دا بۆ دڵ ئێشە و خوێنڕێژی گەدە زۆر باشە. ئەگەر پیچک لە گەڵ گیای ئاوێشن و تۆوی گژنیژ (هەرکامیان 10 گرەم) بکوترێن و هەر ڕۆژە کوچکێکی لە cc 500 ئاودا کوڵێندرێ بۆ ترشاوی گەدە و تامی تاڵی زار زۆر باشە. بۆ ئەوی ددان کڕۆژە لە خۆتان دوور کەنەوە دەبێ پیچک لەگەڵ ماست تێکەڵ بکەن و پێش خەوتن 4 کەچکی لێ بخۆن.
Note: Kurdipedia wants to collect "all" Kurdish words and phrases from all dialects. Please help Kurdipedia...
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,390 times