=KTML_Bold=بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە پەیامێکدا ڕایدەگەیەنێت: دەستبردن بۆ دامەزراوەی دادوەری عیراق و سەرۆکەکەی کارێکی ڕەتکراوە و ئیدانەکراوە لەهەر لایەن و گروپ و کەسێکەوە بێت.=KTML_End=
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکە...=KTML_End=
دامەزراوەی دادوەری عیراق دامەزراوەیەکی نیشتمانی، سەربەخۆ و ڕێزلێگیراوە لەلایەن سەرجەم عیراقییەکانەوە.
دەستبردن بۆ ئەو دامەزراوەیە و سەرۆکەکەی بەڕێز دادوەر فایەق زێدان، کارێکی ڕەتکراوە و ئیدانەکراوە لەهەر لایەن و گروپ و کەسێکەوە بێت کە بوێری هەنگاوێکی لەوجۆرە بکات.
ئێمە جەخت لە پاڵپشتی و پابەندبوون و ڕێزمان بۆ ئەو دامەزراوەیە و سەرۆکە بەڕێزەکەی دەکەینەوە. [1]
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 491 times
Write your comment about this item!