سوپای تورکیا گوندەکانی ناوچەی برادۆست تۆپباران دەکات
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی لە گوندی میرئاوای شاری
شنۆشنۆ ژمارەیەک لە کاسبکارانیان دایە بەر دەسڕێژی گوللە که لە ئاکامی تەقەی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتیدا 45 سەر ئەسپی کاسبکاران کوژران و لەناو چوون.
[5]
باشووری کوردستان
- سوپای تورکیای داگیرکەر، گوندەکانی هەرێمی
برادۆستبرادۆست لە باشووری کوردستان تۆپباران دەکات. بەو هۆیەشەوە ژمارەیەکی زۆر لە لە ئاژەڵی گوندنشینان لەناوچوون و ڕەز و باخەکانی ئەوگوندانەش ئاگریان تێبەربووە.
[1]
- سکرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، ئەمڕۆ 29ی ئاب جارێکی دیکە دادگای باڵای فیدراڵی لە حەوتەمین دانیشتنی خۆیدا سەبارەت بە داوای وەزارەتی نەوت لەبارەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم بۆ مانگی ئەیلولی داهاتوو دواخست.
[2]
- ژنانی سەرکردەی پارتە سیاسییەکانی هەرێم نیگەرانی خۆیان لە ناوزڕاندنیان لە پرۆسەی سیاسی دەردەبڕن و رایدەگەیەنن، ناشرینکردنی ژنان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بووەتە دیاردە.
[2]
- وتەبێژی پۆلیسی
هەولێرهەولێر رایدەگەیەنێت، بەیانی ئەمڕۆ گەنجێکی دانیشتووی گەڕەکی باداوەی هەولێر دایکە 55 ساڵانەکەی بەناوی (سەمیرە عسامەدین) بە گوللە کوشتووە دەشڵێت بکوژەکە و باوکی دەستگیرکراون.
[2][4]
- بەڕێوبەرانی نوێنەرایەتی پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە لە هەرێمی کوردستان، لە چوونەژوورەوەیان بۆ شاری هەولێر لەلایەن ئاسایشی هەولێرەوە دەستگیرکران، دواتر برانە هەولێر و ئازاد کران.
[4]
-
سیروان بارزانیسیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری میحوەری گوێڕ-
مەخموورمەخمووری هێزی
پێشمەرگەپێشمەرگە رایگەیاند، لە سنووری شارۆچکەی مەخموور 11 چەکداری داعش کوژران.
[3]
- فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئێوارەی ئەمڕۆ جارێکی دیکە بۆمبارانی هەرێمی گارا-یان کرد لە سنووری هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.
[1]
-
وەزارەتی پەروەردەوەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2018 - 2019 پشووی رۆژانی شەممە نامێنێت.
[3]
رۆژئاوای کوردستان
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە بەردەم فێرگەی فەیسەل قەدوور کە دەکەوێتە سەر ڕێگەی ڕاجۆ لە ناوەندی شاری
عەفرینعەفرین، لە کاتی تێپەڕبوونی کاروانێکی سەربازیی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەر تەقینەوەیەک ڕوویدا, دەیان چەتەی ئیسلامیی سەربە تورک کوژران و برینداربوون.
[1]
- بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنەکەسە رایگەیاند، حکومەتی سووریا دان بە خوێندنی پرۆگرامی پێنج ساڵی رابردووی رۆژئاوای کوردستاندا نانێت، ئەوەش مەترسی ئەوەی دروستکردووە خوێندنی ئەو پێنج ساڵە بەفیڕۆبڕوات.
[3]
دەرەوەی کوردستان
- مەجلیسی شەنگالی دەرەوەی وەڵات ئەوەی خستەڕووکە حکومەتی عێراق ئەو عەربانەی دەوروبەری شەنگال کە هاوکاری
داعشداعشیان کردبوو ڕەوانەی هەرێمەکە کردووە و سنوورەکانی نێوان شەنگال و ڕۆژئاوای کوردستان-ش داخراوە.
[1] ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Chronology of events