#قوباد تاڵەبانی#، لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال، بۆ کۆچی دوایی #کوردۆی شاعیر#، پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو دەکات کە ئەمە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان خێزان و خانەوادەی کۆچکردوو کاک کوردۆی شاعیر
زۆر بەداخ و پەژارەوە هەواڵی کۆچی دوای شاعیری دیار و هەست ناسکی شاری سلێمانی کاک ( کوردۆ ) - م بیست .!
کاک کوردۆ شاعیرێکی دیار و خۆشەویستی شاری #سلێمانی# بوو بە پەیڤە جوان و ناسکەکانی سەرەنجی هەمووانی بۆخۆی ڕاکێشابوو ؛ مردنی جێگای داخی هەمووانە بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشی قوڵی خۆم ئاڕاستەی خێزان و خانەوادە و دۆست و هاوڕێیانی دەکەم ؛ لە دڵەوە هاوبەشی ئەم خەمە گەورەیەین .
داواکارم لە خوای میهرەبان ڕۆحی کۆچکردوو شادو ئارام بێت ؛ سەبرو ئارامی زیاتریش ببەخشێت بە هەمووان. [1]
انا للە وانا الیە راجعون
قوباد تاڵەبانی
لێپرسراوی مەکتەبی سکرتارییەتی سەرۆک مام جەلال.
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=