- لە کۆمەڵگەی گەرمیانی سەر بە شارۆچکەی داقوق بە هۆی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی، شەڕ لە نێوان دوو خێزانی کورد و عەرەب دروست بوو، بەو هۆیەشەوە هاوڵاتییەکی کورد کوژا، بەڕێوەبەری ئاسایشی شارۆچکەکەش ڕایدەگەیەنێت، تاوانبارەکان دەستگیرکراون.
- فەرماندەیی ئۆپراسیۆنەکانی سوپای ئەڵمانیا ڕایگەیاند، فەرماندەی یەکەی ڕاهێنەرانی ئەڵمانیا کە ئەرکی ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگەی لە ئەستۆدا بوو، دوێنێ چوار شەممە لە یەکێک لە ئوتێلەکانی شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان، بە مردویی دۆزرایەوە.
- چالاکی قەلغانی زیندوو لەچیای جودی لەدژی دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی سوپای تورک لەلایەن هاوڵاتیانی شرناخ و جزیرە و گوندەکانی دەوروبەری دەستپێکردوە. ئایجان ئیرمەز پەرلەمانتاری پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە لەکاتی گەرانەوەی لە چالاکییەدا لەگەڵ کۆمەڵێک لەچالاکوانان لەلایەن سەربازانی تورک دەستبەسەرکران.
- لە شاری مەککە بەهۆی ئاپۆڕای حاجییانەوە سەدان کەس مردن، لەوانە 6 کەسیان خەڵکی مەهابادن یەکێکیش لوڕستانی و دەیان حاجیی کوردیش بێسەروشوێن بوون.
- لە کامپی ماملیانی سەر بە شارۆچکەی ئاکرێ لەنێوان هاوڵاتیانی موسڵمان و ئێزیدی شەڕ ڕوویدا. سەرچاوەیەکیش ڕایدەگەیەنێت کە هاوڵاتیەک لەو شەڕەدا گیانی لەدەستداوە.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronology of events
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 10,676 times
Write your comment about this item!