ناونیشانی بابەت: بابەت: دیداری ئیدریس بارزانی لەگەڵ کاربەدەستانی دەوڵەتی ئیسرائیل
$بۆ زانیاری:$
-دکتۆر ڕەی ستینیر کلین، لە وەزارەتی دەرەوە.
-ژەنەڕاڵ بن، لە ئاژانسی هەواڵگریی وەزارەتی بەرگریی.
-ژەنەڕاڵ مەک کریستییەن، لە بەشی جیگری فەرماندەیی ستادی سوپای ئەمریکا/ناوەندی. ژەنەڕاڵ مەک کریستییەن، لە بەشی جیگری فەرماندەیی ستادی سوپای ئەمریکا/ناوەندیی فەرماندەیی سەربازیی نیشتمانییی.
ئەدمیراڵ هارلفینگەر، جیگری سەرۆکی شاڵاوە دەریاییەکانی هێزی دەریایی ئەمریکا.
ئەدمیراڵ گایلیر، لە ئاژانسی ئاساییشی نەتەوەیی.
ژەنەڕاڵ تیریانتافلۆ، لە ناوەندیی فەرماندەیی هێزی ئاسمانی.
1-
ئیدریس بارزانیئیدریس بارزانی، کوڕی #مەلا مستەفا بارزانی# ڕابەری کورد، ڕۆژی #04-05-1970# لەسەر بانگەیشتی ڕێکخراوی ئاساییش و هەواڵگریی نیشتمانیی ئێران (SAVAK) گەیشتە تاران، بۆ ئەوەی لەبارەی مەسەلەکانی پەیوەندیدار بە داهاتووی شۆڕشی کورد باس و گفتوگو بکات.
ڕۆژی 4 و 5ی ئادار ئیدریس بارزانی، #سامی سنجاری# و ئەمیر قاسمی لەگەڵ نوێنەرانی دەوڵەتی ئیسرائیل دیداریان کرد. کاربەدەستانی ئیسرائیل نوێنەرانی کوردیان زۆر هان دا لە باکووری ئێراق دەست بە شەڕ لەگەڵ دەوڵەتی بەغدا بکەنەوە و بەڵینیان پێدان ئیسرائیل چەکی دژەفڕۆکە و تۆپ و هاوەنیان بداتێ.
ئیدریس بارزانی داوای لە کاربەدەستە ئیسرائیلییەکان کرد ئۆتۆمبیلی نەفەرھەڵگری زرێپۆشی گەورە و بچووک بدەن بە کورد. کاربەدەستە ئیسرائیلییەکان ئەو داواکارییەیان قەبووڵ کرد.
لە گفتوگۆکانی ڕۆژی دواتردا ئیسرائیلییەکان بەڵێنیان دا لە ڕێگەی ئێرانەوە تانک و پسپۆڕی بەکارھێنانی تانک بە کورد بدەن، بەڵام وتیان دەبێت هێزەکانی مەلا مستەفا بارزانی ھەوڵ بدەن دەستبەسەر لایەنی کەم 2 تانکی هێزەکانی ئێراقدا بگرن بۆ ئەوەی وا نیشان بدەن کە ئەو تانکەی ئیسرائیل داویەتی بە کورد، کورد خۆیان لە هێزەکانی ئێراقیان سەندوەوە (وەرگێڕ).
ئیدریس بارزانی وتی وای پێی باشترە نەفەرەکانی بەکارھێنەری ئەو تانکانە کورد بن و داوای لە کاربەدەستە ئیسرائیلییەکان کرد کورد فێربکەن چۆن ئەو تانکانە بەکاربهێنن. ئیسرائیلییەکان ئەویش بە خۆشحاڵییەوە ئەو داواکارییەیان قەبووڵ کرد.
2-ئیدریس بارزانی ڕۆژی 6ی ئادار لەگەڵ ژەنەڕال نیعمەتوڵا نەسیری، سەرۆکی SAVAK کۆبووە. نەسیری وتی ئێران دەیەوێت زیاتر یارمەتیی مەلا مستەفا بارزانی بدات و ئاماژەی بەوە کرد کە ئێران نیگەرانیی و تووڕەییەکانی بارزانی لەگەڵ ڕژێمی ئێراقە. نەسیری هەروەها وتی ئێران بەتەواوی پشتگیری لە پلانەکەی ئیسرائیل بۆ دەستپێکردنەوەی شەڕ لە باکووری ئێراق دەکات و جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە دەبێت ئیدریس بارزانی بە دیقەت پێشنیارەکانی ئیسرائیل بنووسێت.
ئیدریس بارزانی ڕۆژی 7ی ئادار دیسان لەگەڵ نەسیری کۆبووە بۆ ئەوەی زیاتر پێشنیارەکانی ئیسرائیل تاوتوێ بکەن.
3-مانگی ڕابردوو دەوڵەتی ئیسرائیل و ئێران بایی 1,200,000 دیناری ئێراقی (3,360,000 دۆلاری ئەمریکایی) یارمەتیی بارزانییان داوە. [1]