ناو: ئەحمەد
نازناو: ئەحمەد مینا
ناوی باوک: مەولوود مەحمود
ساڵی لەدایکبوون: 1932
ساڵی شەهیدبوون: 1969
شوێنی لەدایکبوون: گوندی #بەڵخە#ی سەربە شارەدێی #بیارە#ی دەڤەری
هەورامانهەورامان
شوێنی شەهیدبوون: گوندی حەمە ئۆغان لەنێوان دەڤەری #نەوڕۆڵی# و شاری #هەڵەبجە#
$ژیاننامە$
ئەحمەد مەولوود مەحمود ناسراوە بە ئەحمەد مینا، ساڵی 1932 لە گوندی بەڵخەی سەربە شارەدێی بیارەی دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، گوندنشین بووە و سەرقاڵی کاری باخداری بووە، خێزاندار بووە و خێزانی ناوی کافیە یمام بووە و خاوەنی سێ کوڕ و سێ کچ بووە بەناوەکانی وشیار، وەکێڵ، سەردار، مەهتاب، سوعاد، شنە.
ساڵی 1961 لە پەلی هەورامان کە شێخ حەمەئەمین سەرپەلی بووە و سەربە بەتالیۆنی خەباتی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووەتە پێشمەرگە.
ساڵی 1965 لە ڕووبەڕوو بوونەوە لەگەڵ سوپای ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق لە دەڤەری #بێڵوڵە#ی بناری #بەمۆ# بەسەختی بریندار بووە.
ساڵی 1967 بووەتە بەرپرسی گرتووخانەی شۆڕش، کە لە شارەدێی بیارەی دەڤەری هەورامان بووە و لەلایەن هێزی خەباتەوە سەرپەرشتی کراوە.
ساڵی 1969 ئەحمەد مەولوود و دوو هاوسەنگەری بەناوەکانی مەلا قایەر و عەلی حەلاو لە گوندی حەمە ئۆغان لەنێوان دەڤەری نەوڕۆڵی و شاری هەڵەبجە کەوتوونەتە بۆسەی سوپای ڕژێمی ئەو کاتی ئێراق و دوای دوو کاتژمێر ڕووبەڕوو بوونەوە ئەحمەد مەولوود و دوو هاوسەنگەرەکەی شەهید بوونە. [1]