کۆبوونەوەی یەکەمی یارییەکانی پاڵەوانێتی شەتڕەنجی یانەکانی ئێراق بۆ ئاستی نایاب کۆتایی هات و لەو کۆبوونەوەیەدا تیمی شەتڕەنجی نایابی یانەی پێشمەرگە توانی 5 سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.
سەبارەت بە ئەنجامی تیمەکەیان #ئەسعەد ئیسماعیل# سەرپەرشتیاری گشتی تیمی شەترەنجی یانەی پێشمەرگە بۆ پێشمەرگە سپۆرت وتی، لەم وەرزەدا پاڵەوانێتییەکی جیاواز بەڕێوە دەچێت کە سەرجەم یانەکان بە یاریزانی پیشەگەر پێکهاتەی تیمەکانیان بەهێز کردووە، بەڵام #یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی# وەک هەمیشە بە یاریزانی نێو یانەکەی کە قوتابخانەی پێگەیاندنی چەندین بیرمەندە توانیویەتی بەشداری لەو ڕکابەرییە بەهێزانەدا بکات و ئاستێکی بەرز پیشان بدات، ئیسماعیل وتیشی، یانەی پێشمەرگە لە کۆبوونەوەی یەکەم 7 یاری ئەنجام داو خۆشبەختانەش بە 5 سەرکەوتن پلەی چوارەمی ڕیزبەندی یانەکانی گرتووە و وە لە دەست خستنی ئەنجامی باشتر و گەیشتنەوە بە پلەکانی پێشەنگیش بەردەوام دەبین.
ئەو بێ هیوا نەبوو لە ئەنجامەکانی یارییەکانی داهاتوویان کە لە #06-03-2024# تا #09-03-2024# لە شاری #بەغدا# بەڕێوە دەچێت و وتیشی، تیمەکەمان ئاستێکی بەرزی هەیە و بۆ ئەنجامەکان ناوەستین و کۆڵنەدەردەبین.
جێگەی باسە دوایی کۆتاهاتنی یارییەکانی کۆبوونەوەی یەکەم تیمی یانەکانی (ئیتیسالات و کارەبا) بە 14 خاڵ لە پلەکانی یەکەم و دووەم دێن و #یانەی شەتڕەنجی خانزاد#ی شاری #هەولێر#یش بە 11 خاڵ سێیەمە و هەرچی پێشمەرگەکانی، پێشمەرگەیە بە 10 خاڵ لە پلەی چوارەم دێن لە کۆی 14 یانەی بەشداری پاڵەوانێتییەکەی ئێراق.[1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 841 times
Write your comment about this item!