مێخ زنجیر با ئەیبات، کوڕۆکەکەمای ئەدەنەبەر.
مێخ سنگان با ئەیبات، پێچەکولوی ئەدەنەبەر.
مێخ: سنگ لە دار یان ئاسن درووست دەکرێت، بە مێکوت دادەکوترێت، لە کوردەواردا دەواری پێدەبەسترێت، کوڕۆکەکەما: جۆرێک گیای بەهارییە، لاسکی ناسک و ئەستوورە (فەرهەنگی خاڵ)، پێچەکولو: کولوی لۆکەی خاو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، واتە: ڕەشەبایەکی توند بێت، دەوار بەرێت، بە کوڕۆکەکەما و پێچەکولو بەری پێناگیرێت، بە کەسێکی بە دەسەڵات دەوترێت کە تووشی ڕۆژڕەشییەک بووبێت، لە سەروبەندی ڕووخاندابێت، کەچی خزم و کەس بیانەوێت بکەوێت، بە شتی پڕوپوچ ڕایگرن.[1]
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 185 times
Write your comment about this item!