$باشووری کوردستان$
- کاتژمێر 01:35 فڕۆکە جەنگییەکانی داگیرکەری تورک، بۆردوومانی خانووی هاووڵاتییەکی مەدەنیان کرد لە باسکی قەلێ لە گوندی گەڵاڵە لە شارۆچکەی #ماوەت# و خانووەکە بە تەواوەتی خاپورکراوە.[2] (بڕوانە فایلی پەیوەندیدار)
$دەرەوەی کوردستان$
- داگیرکەری فارس، چوار بەندکراوی سیاسیی کوردی بە ناوەکانی #موحسین مەزڵووم# 27 ساڵ، #محەمەد فەرامەرزی# 28 ساڵ، #وەفا ئازەربار# 26 ساڵ و #پژمان فاتیحی# 29 ساڵ، لە بەندیخانەی قزڵحیساری شاری کەرەج لە سێدارەدا. [1][2]
- فڕۆکەیەکی جەنگی ئیسرائیل بارەگایەکی ڕاوێژکاریی #سوپای پاسداران# ی داگیرکەری فارسی لە ناوچەی سەیدە زەینەب لە شاری دیمەشقی سووریا بۆردومانکرد وکوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronology of events
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 42,596 times
Write your comment about this item!