بەگوێرەی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی، ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی نوێی تەندرووستیی کە توێژەرانی زانکۆی هیوستن لە ئەمریکا ئەنجامیانداوە دەریخستووە، حەوت خوی تەندرووستیی هەیە لە کاتی پەیڕەوکردنیان مەترسییەکانی تووشبوون بە سەکتەی مێشک بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.
ئەوەی زانراوە بەتەمەنداچوون، بەرزبوونەوەی پەستانی خوێن، جگەرەکێشان، قەڵەویی، ستایلێکی نادرووستی ژیان و نەخۆشێی شەکرە لەو هۆکارانەن کە مەترسییەکانی تووشبوون بە سەکتەی مێشک زیاد دەکەن.
بەڵام توێژەرانی زانکۆی هیوستن لە ئەمریکا لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکدا کە لەسەر 11500 کەسی پێگەیشتوو کە لە ناوەڕاستی تەمەنیاندا بوون و ماوەی 30 ساڵ چاودێریی دۆخی تەندرووستییان کردوون، بۆیان دەرکەوتووە کە 7 خووی تەندرووستیی ڕۆژانە کە کۆمەڵەی دڵی ئەمەریکی ناویناوە Life's Simple 7، بەڕێژەی لە سەدا 50 کاریگەرییان لەسەر کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە سەکتە هەیە، کە ئەوانیش بریتیین لە:
پەیڕەوکردنی سیستەمێکی خۆراکیی تەندرووست، وەرزشکردنی بەردەوام، دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان، کەمکردنەوەی کێشی جەستە، ڕاگرتنی پەستانی خوێن بە هاوسەنگی، کۆنترۆڵکردنی ڕێژەی کۆڵیتسرۆل و کەمکردنەوەی ڕێژەی شەکری ناو خوێن. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,509 times
Write your comment about this item!