بەرپرسی لقی سێی پارتی لە #کەرکووک# ڕایگەیاند: لەگەڵ #بەغدا# ڕێکەوتووین بگەڕێینەوە بۆ کەرکووک، مەرجی گەڕانەوەمان نەمانی سوپا و حەشدە لەناو شاردا.
#محەمەد کەمال#، بەرپرسی لقی سێی #پارتی دیموکراتی کوردستان# لە کەرکووک بۆ میدیای پارتی ئاشکرایکرد، دەبێت سوپا و حەشدی تورکمانی بارەگاکانمان لە کەرکووک چۆڵبکەن، مەرجی گەڕانەوەمان بۆ کەرکووک نەمانی سوپا و حەشدە لەناو شاردا و بچنە ناوچەی (کەی-وەن).
محەمەد کەمال وتیشی: بەغدا کۆکە لەسەر گەڕانەوەمان بۆ کەرکووک، بەڵام بەهۆی بوونی فرە جەمسەری لە بەغدا، کارەکانمان هەندێک قورس بووە، بەڵام گەڕانەوەمان نزیکە.
محەمەد کەمال جەختدەکاتەوە لەوەی بێگومان پارتی دەگەڕێتەوە بۆ کەرکووک، بەڵام دەبێت بەشێوەیەک بگەڕێتەوە لە ئاستی داواکاریی خەڵکی کەرکووکدا بێت، نەک بەبێ دەسەڵاتی بگەڕێتەوە، لەسەر گەڕانەوەی پارتی و کردنەوەی بارەگای فەڕمیلە کەرکووک و #موسڵ# لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی ئێراق قسە کراوە.
لە ڕۆژی #16-10-2017# ەوە، دوای ئەوەی حەشدی شەعبی و هێزە ئێراقییەکان کەرکووک و دەوروبەریان کۆنترۆڵ کرد، پارتی لە کەرکووک کشایەوە و بارەگاکانی چۆڵکرد. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,584 times
Write your comment about this item!