دامەزراوەی دڵی ئەڵمانی دەڵێت سستبوونی دڵ ئەوەیە ئەو ئەندامە توانای نەماوە خوێنی پێوست بە جەستەدا بڵاوبکاتەوە و تەواوی جەستە تێربکات لە خوێنی پڕ لە خۆراک و ئۆکسجین، واتە توانای گرژبوون و خاوبوونەوەی ئاسایی نەماوە، هۆکارە سەرەکییەکانی سستبوونی دڵیش بریتین لە نەخۆشی بۆرییەکانی خوێنی دڵ، بەرزی فشاری خوێن و شەکرە.
ئەوەش هاتووە، هەرچەندە گرفتی سستبوونی دڵ چارەسەری یەکجارەکیی نییە، بەڵام ئەگەر هاتوو بەزوویی دەستنیشانکرا ئەوە دەتوانرێت چارەسەرێکی باشی بۆ دابنرێت و بەشێکی زۆر لە مەترسییەکان دووربخرێتەوە، چارەسەرەکەش ئامانج لێی سوککردنی ئەو قورساییەیە دەکەوێتە سەر دڵ لە ڕێگەی دەرمانی کەمکردنەوەی فشاری خوێن و میزپێکەر و دەرمانی تری ڕێککردنی لێدانی دڵەوە.
=KTML_Bold=دامەزراوە ئەڵمانییەکە چەند نیشانەیەکی دەستنیشانکردووە کە ئاماژەن بۆ تووشبوون بەسستبوونی دڵ کە ئەوانیش بریتیین لە:=KTML_End=
1- تەنگەنەفەسی.
2- بوونی ئازار لەسنگدا.
3- ناڕێکی لێدانی دڵ.
4- قەتیسبوونی ئاو لە هەردوو قاچەکاندا.
5- کەمبوونەوەی توانای میزکردن و زوو ماندوبوون.
6- کۆکەکردنی شەوانە.
7- لەدەستدانی حەزی خواردن.
8- لەدەستدانی کتوپڕی کێشی جەستە.
9- تووشبوون بە سەر گێژخواردن.
سستبوونی دڵ زیاتر لە کەسانی سەروو تەمەن 65 ساڵیدا ڕوودەدات، بەتایبەتی ئەوانەی کێشی جەستەیان زۆرە، هەروەک ئەوکەسانەی پێشوتر تووشی جەڵتەی دڵ بوون، ئەگەری زۆرترە تووشی سستبوونی دڵ ببن. هەروەک پیاوان لەئافرەتان زیاتر تووشدەبن. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 859 times
Write your comment about this item!