لێکۆڵینەوەیەکی نوێ جیاوازیی لەنێوان تەمەنی چاوەڕوانکراو و ژیانی ڕاستەقینە لە مێشکی ئەو کەسانەی کە تووشی نەخۆشی شیزۆفرینیا بوون ئاشکرا دەکات، هەروەک بەگوێرەی لێکۆڵنەوەکە چاوەڕواندەکرێت ئەو کەسانە 15 ساڵ زووتر لەدۆخی ئاسایی بمرن.
توێژینەوەکە لەلایەن گرووپێکی نێودەوڵەتیی کە لە 26 توێژەر لە زانکۆکانی باس، مێلبۆرن، مەدرید و باری پێکهاتبوون ئەنجامدراوە، بۆ وێنەگرتنی مێشکی بەشداربوان تیشکی MRI بەکارهێنراوە و تێیدا داتای 2803 تووشبوی شیزۆفرینیا و 2598 کەسی ساغیان بەکارهێناوە کە تەمەنیان لەنێوان 18 بۆ 7 ساڵیدا بووە.
ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەکە کە لەگۆڤاری Psychiatry بڵاوکراونەتەوە دەریخستوە، نەخۆشیی خوێنبەرە دەوروبەرییەکان لە مێشکدا لە نەخۆشانی تووشبوو بە شیزۆفرینیادا زیادبوون، هەروەها ئەم تێکچونە پەیوەندیی بە کاریگەرییە لاوەکییەکانی چارەسەرەکانەوە نەبووە، لەگەڵ جیاوازی نێوان تەمەنی بایۆلۆجی و تەمەنی ڕاستەقینەی مێشکەکە.
دەریشکەوتوە، شیزۆفرینیا پەیوەندیی هەیە بە زیادبوونی مەترسیی مردنی پێشوەختە، ئەویش لە ئەنجامی خۆکوشتنیان خراپی تەندرووستی جەستەیی، لە هەندێک حاڵەتدا.
لێکۆڵینەوەکە ئاماژەی بەوەکردووە، لە هۆکارەکانی تری مردنی پێشوەختە لە تووشبوانی شیزۆفرینیان بریتییە لە تێپەڕاندنی تەمەنی بایۆلۆجی مێشکیان لە تەمەنی ڕاستەقینەیان. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,196 times
Write your comment about this item!