قارچک ماددەی خۆراکی سوود بەخشی وەک پڕۆتین، کانزا و ڤیتامینەکان بە جەستە دەبەخشێت و گرنگییەکی زۆری لە درووست بونی خانەکانی جەستە دەبێت، هەروەها ئەم خواردنە دەوڵەمەندە بە کانزاکانی (ئاسن، مس، مەگنسیۆم، زینک، سلینیۆم و پۆتاسیۆم) و بڕێکی کەم سۆدیۆم و نیشاستە و چەوری تێدایه.
بەگوێرەی بابەتێکی تەندرووستی ماڵپەڕی کلیڤلاند کلینک، خواردنی قارچک کۆمەڵێک سوودی تەندرووستی بە جەستە دەگەیەنێت، کە ئەمانەن:
1-. پەرە بە سیستمی بەرگری جەستە دەدات بەهۆی بوونی ماددەی دژە ئۆکسانەکانەوە.
2- فشاری خوێن کەم دەکاتەوە و کۆنترۆڵی دەکات و دڵ و دەمارەکان لە نەخۆشییەکان دەپارێزێت.
3- خواردنی قارچک وا دەکات حەزت بۆ خواردنی خوێ کەم ببێتەوە و یارمەتی کێش دابەزین دەدات.
4- دەوڵەمەندە بە ڤیتامین D، بە تایبەت ئەگەر بۆ ماوەی 15 خولەک بخرێتە ژێر تیشکی خۆرەوە بۆ هەڵمژینی ڤیتامین D و سوود وەگرتن لێی.
5- مێشک دەپارێزێت لە نەخۆشییەکانی وەک زەهایمەر و پارکینسۆن.
6- دڵ بە تەندرووستی دەهێڵێتەوە و پارێزگاری لە خوێنبەرەکان دەکات.
7- پەرە بە تەندرووستی ڕیخۆڵەکان دەدات و هاوسەنگی بەکتریاکانی ڕیخۆڵە ڕادەگرێت. [1]
Kurdipedia is not responsible for the content of this item. We recorded it for archival purposes.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,188 times
Write your comment about this item!