ناونیشانی پەڕتووک: سیستەمی ئینگلیزیی ئاسان
ناوی نووسەر: ئەی جەی هۆگ
ناوی وەرگێڕ: #ئازاد مەحمود#
وەرگێڕان لە زمانی: ئینگلیزی
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: دەزگای فام
ساڵی چاپ: 2020
ژمارەی چاپ: یەکەم[1]
ئەی جەی هۆگ: خراپترین ڕێگە بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی، وشە لەبەرکردن و ڕێزمان خوێندن و مومارەسەکردنی قسە کردنە. وشە لەبەرکردن، فێری قسەکردنت ناکات، چونکە ناتوانی ڕستەیان لێ دروست بکەیت. خوێندنی ڕێزمان زیان بە فێربوونی زمانی ئینگلیزی دەگەیەنێت، چونکە لەبەر بیرکردنەوە لە ڕێزمان قسەکردنت سروشتی نابێت. قسەکردن و مومارەسەکردن هیچ سودێکی بۆ فێربوون نییە، چونکە تۆ پێش قسەکردن پێویستیت بەوەیە مێشکت ڕستە و دەربڕینی ئینگلیزی تێدا بێت، ئینجا قسە بکەیت.
ئەی ئەگەر ئەمانە سودیان نەبێت؟ چی بکرێت باشە؟
لەم کتێبەدا ئەی جەی هۆگ، زۆر بە ووردی بەهێزترین سیستەمی فێربوونی زمانی ئینگلیزمان پێ ئاشنا دەکات، کتێبێک بۆ فێربوونی زمانی ئینگلیزی لە شێوەی ڕۆمان، هەموو ئەو ئەزموونانەمان بۆ دەگێڕێتەوە کە ماوەی 30 ساڵی وانەگوتنەوەی زمانی ئینگلیزی لە سەرتاسەری جیهان وەریگرتوون.
ئومێدوارم هەموو ئەو کەسانەی کە بە جدی دەیانەوێت فێری زمانی ئینگلیزی ببن، پەیرەوی یاساکانی بکەن و جێبەجێی بکەن، هەروەها لە گەشتی فێربوونەکەشیاندا ئەم کتێبە لەگەڵ خۆیاندا ببەن، چونکە ئەم کتێبە کلیلی کردنەوەی هەموو ڕێگەکانە.[1]
Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! Send book This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,821 times
Write your comment about this item!