|
📌 کوردیپێدیا، پێویستی بە ئەرشیڤوانانە لە باکوور، رۆژهەڵات و رۆژاوای وڵات. تکایە سی ڤی-یەکانتان بۆ کوردیپێدیا بنێرن.
📌 Kurdîpediya bi arşîvvanan re hewceye ji bakur, rojhilat û rojavayê Kurdistanê ve. Ji kerema xwe CV ya xwe ji Kurdîpediya re bişînin.
📌 Kurdipedia hiring archivists from North, East and West Kurdistan. Please send your CV to Kurdipedia.
📕 ئیسلام وەک جێگرەوە | Group: Library | Articles language: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️✍️ Update this item!
| 👁️🗨️ | 👂
ئیسلام وەک جێگرەوە
ناوی کتێب: ئیسلام وەک جێگرەوە.
نوسینی: مراد هۆفمان.
وەرگێڕانی: عەبدولقادر عەلی.
لە کتێبەکەوە:
لە دوای ئەو کارەساتە مەرگبارانەی بەسەر جیهانی ئیسلامی هات، ئەوا کتێبخانەکان پڕبوون لە کتێبی باس و خواس لەسەر ئیسلام، بەڵام گەر بە دیقەت وردبیتەوە ئەوا کەمینەیەکی زۆر کەم لەو نووسەرانە
ئامانجیان باسکردنی پایە ڕوحییەکانی ئیسلامە.
خوێنەرەکان بە کتێبی ترساندنیان لە ئوسوڵگەرایی و دەمارگیری و جەنگی پیرۆزو شمشێری ئیسلام دەور دەدەن، دەرەنجامەکەشی بە چەند لێدوانێکی ڕووکەشی کۆمەڵایەتی سیاسی کۆتایی پێدەهێنن.
مەحاڵە (ئەگەر بە ڕادەیەکی کەمیش بێت) لە حەماسەت و جوڵەی مسوڵمانانی هاوچەرخ لە ئیسلام تێبگەیت، بێ ئەوەی لە بیروباوەڕی ڕۆحیان تێنەگەیت.
ئەم کتێبە (کە نووسەرەکەی ئەڵمانییەکی مسوڵمانە) چەمکە ئیسلامییە جیاوازەکان کە قسەی زۆری لەسەر کراون لە 20 فەسڵدا دەخاتە بەرباس، ئەمە بانگەشەیەکی زانستیانەیە، پشت ئەستوریشە بە ڕابردوو ئێستاوە لە پاکانەو بیانوو هێنانەوەش پاڵفتە کراوە.
ئەو دەمەی ڕۆژئاواو شیوعییەت لەسەر سەرکردایەتی دنیا لە کێشمەکێشدا بوون دەکرا ئیسلام لە نێوانیاندا بە سیستمی سێهەم ناوببرێت. بەڵام ئەمڕۆ
بۆتە بەدیل.. ئەڵتەرناتیڤی ڕۆژئاوا، هەندێک لە چاودێران لایان وایە کە لە سەردەمی داهاتوو -21-دایە بەرباڵوترین ئاین بێت - إن شاء الله-
ئەم هۆکارەش وای کرد ببیتە ناونیشانی ئەم کتێبە، ئیسلام یەکێک نییە لە بەدیلەکانی دروستکراوی ڕۆژئاوا، بەڵکو بەدیلی ڕۆژئاوا خۆیەتی. [1] ⚠️ Note: The PDF file for this book is not available, please help Kurdipedia to get this file! 📕 Send book⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon to open the item in the original language! ⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
⁉️ Items Property - Meta-Data
|
📷 Photo file |
1.0.1 | 85 KB |
| |
Nov 12 2021 2:16PM | Ziryan Elî |
|
|
|