ئاماری قوربانیانی کۆڵبەر لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە (2019)
تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، زیاتر لە 58
کۆڵبەرکۆڵبەر شەهیدکراون و 148 کۆڵبەریش برینداکراون کە سەرجەمیان رووبەڕووی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێمی ئێران بووەنەتەوە.
ئەو ناوەندە ڕاشیگەیاند، ژمارەی شەهید و بریندارەکان زیاترە بەڵام بە هۆی فشاری هێزەکانی ڕژێمەوە لەسەر خانەوادەی کۆڵبەران ژمارە و ناوی شەهید و بریندارەکان بە تەواوی نەزانراوە.
هەروەها باسی ئەوەشی کردووە، هێزەکانی ڕژێمی ئێران فشاریان لەسەر خانەوادەکان دروست کردووە و بەڵێننامەیان بە خانەوادەکان پڕکردووەتەوە کە بۆ هیچ ڕاگەیاندنێک باسی ژمارەی شەهید و بریندارەکان نەکەن و خۆیان بێدەنگ بکەن.
بە پێی ئاماری تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان 12 کۆڵبەری تریش بەهۆی ڕووداوی سروشتی لە سنورە دەستکردەکان گیانیان لەدەستداوە و 6 کۆڵبەریش برینداربوون.
📍لە 2019دا 224 کۆڵبەری کورد لە لایەن هێزەکانی ڕژێمی ئێرانەوە شەهید و بریندارکراون
ئاماری شەهید و بریندارەکان بە پێی پارێزگاکان کە بە ڕووداوی تەقەی هێزەکانی ڕژێم و ڕووداوی سروشتیەوە گیانیان لەدەستداوە بەم شێوەیەیە:
پارێزگای کرمانشان: 10 کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و 29 کۆڵبەر برینداربوون.
پارێزگای
سنەسنە: 15 کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و 17 کۆڵبەریش برینداربوون.
پارێزگای
ورمێورمێ: 54 کۆڵبەر گیانیان لەدەستداوە و 96 کۆڵبەریش برینداربوون.
هەروەها لە پارێزگای خۆزستان دوو کۆڵبەریش بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ڕژێمەوە گیانیان لەدەستداوە.
باسی ئەوەشی کردووە 67%ی کۆڵبەران خێزاندار و 10% کۆڵبەرانیش سەڵتن و دۆخی خێزانی 23% کۆڵبەرانیش نازانرێت.
21-03-202021-03-2020 ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!