لەدایکبووی #01-01-1989#ی گوندی #قەشقە# ی شارەدێی #قادرکەرەم#، خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە شارەدێی #شۆڕش# ی، شارۆچکەی #چەمچەماڵ# تەواو کردووە. قۆناغی ئامادەیی و زانکۆی لە شاری #کەرکووک# تەواو کردووە، دەرچووی بەشی زمانی کوردی کۆلێژی پەروەردەی زانکۆی کەرکووکە.
چەند نمونەیەک لە هۆنراوەکانی:
سی و یەک بەهارە،
عەوداڵ و سەوداسەری کاروانی ژینم
تاڵەسپی ڕیشم،
نێرگزە جارە بۆ ساڕێژ برینم
چەرخی هەزار ساڵە،
بەسێ ئەم ژینی تاڵ و شرینە تاکەی
قەدری تەمەن نازانین،
تۆش نقومی ئارەزومان دەکەی
-ئەم شەو مەرسومی زستانە،
کە شەوی یەڵدایە
ئەم شەو کە مەرگی پایزە،
ژین لە چرۆدایە
ئەم شەو یاران لە خەڵوەت بن،
کۆڕی عیشق سەودایە
ئەم شەو چاوی یار چرایە،
تاریکی لە گڵدایە
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 2,170 times
Write your comment about this item!