وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەتانی #سۆران#، ڕایگەیاند، لە شارۆچکەی سۆران، کچێکی 15 ساڵ بە لەچکەکەی خۆی خنکاند.
شەوی ڕابردوو لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شارۆچکەی سۆران، کچێک بە لەچکەکەی خۆی، خۆی هەڵواسیوو گیانی لەدەستدا.
شێروان خالید، وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی توندوتیژی دژ بە خێزان و ئافرەتانی سۆران، بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند کاتژمێر 10ی شەوی ڕابردوو ئاگادار کراینەوە لە بوونی تەرمی کچێکی 15 ساڵە، بە ناوی ڤێنا ڕەشید حەسەن، دانیشتووی گەڕەکی بەرخۆدان لە شارۆچکەی سۆران، کە لە ماڵەوە بە لەچکەکەی خۆی، خۆی خنکاندووە.
وتیشی: هۆکاری خۆ خنکاندنەکەی نادیارە و تەرمەکەشی ڕەوانەی پزیشکی دادی #هەولێر# کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕێکخراوە.
ئەو وتەبێژە ئەوەشی خستەڕوو کە لەماوەی 10 مانگی ئەمساڵدا چەندین ڕووداوی کوشتن، خۆکوشتن و سوتانی ئافرەتان لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیەکەیان تۆمارکراوە و ئەمەش دووەم ڕووداوی خۆخنکاندن بووە لەمساڵدا.
#04-11-2019#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 5,710 times
Write your comment about this item!