$باشووری کوردستان$
- یەکەم گۆڕی بە کۆمەڵی کوردانی ئێزدی لە گوندی کۆچۆ هەڵدرایەوە چالاکوانێکیش دەڵێت :تەنیا لە گوندی کۆچۆ 14 گۆڕی بەکۆمەڵ دۆزراونەتەوە.[1]
- لە شارەکانی هەڵەبجە و #ڕانیە# 2 ژن بەهۆی ئاگر گیانیان لەدەست دا و پۆلیسیش ڕایگەیاند، خۆیان سووتاندووە.[2]
$رۆژئاوای کوردستان$
- بە گوێرەی زانیارییەکان، کاتژمێر 19ی ئەمشه و لە بەردەم گەراجی شاری #عەفرین# تەقینەوەیەک ڕوویدا. دەربارەی وردەکاری زیاتر هێشتا زانیاری بەدەستنەخراوە.[2]
- ئەمڕۆ ژمارەیەک چەتەی #داعش# خۆیان ڕادەستی هێزەکانی قەسەدە کرد لە باغۆز، لەناویاندا منداڵێکی تەمەن 11ساڵی ئێزدیی دۆزرایەوە. ناوی ئەو منداڵە تەمەن 11 ساڵە ڕیحاد نایف کووتێیە و خەڵکی گوندی تل بەناتی سەربە شەنگالە، کە لە فەرمانەکەی 2014 بۆسەر شەنگال بە دیل کەوتووەتە دەستی چەتەکانی داعش.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- ڕێکخستنەکانی گەنجان لە ئیستەنبووڵ ویستیان بۆ یادکردنەوەی کۆمەڵکوژیی بەیازید و #هەڵەبجە# لە زانکۆی ئیستەنبووڵەوە تا میترۆی ڤەزنەجیلەر ڕێپێوان بکەن. بەڵام پۆلیس هێرشی کرد و بە لێدان 33 گەنجی دەستگیر کرد.[2]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronology of events
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 10,708 times
Write your comment about this item!