رێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ دەڵێت، #داعش# لە #شنگال# زیانی گەورەی بە کەرتی کشتوکاڵی شنگال و دەوروبەری گەیاندووە، بەئەنقەست ناوچەکان وێرانکران بۆ ئەوەی کوردانی ئێزدی نەگەڕێنەوە ناوچەکانیان.
ریچارد پیرسهاوز، ڕاوێژکاری قەیرانە گەورەکان لە ڕێکخراوی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ (لێبووردنی نێودەوڵەتی) ڕایگەیاند، لە لێکۆڵینەوەکاندا دەردەکەوێت داعش بەمەبەست وێرانکاری لە ناوچە کشتوکاڵییەکانی دەوروبەری شنگال ئەنجامداوە، زیانەکان بۆ ماوەیەکی درێژخایەن کاریگەرییان لەسەر کشتوکاڵ و ئاژەڵداری ئێزدییەکان دەمێنێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکەی ئەمنستی، هەزاران جووتیار و ئاژەڵدار ناتوانن بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان چونکە داعش ژێرخانی کشتوکاڵی ناوچەکانی تێکداون، بەجۆرێک ئەو کەلوپەلانەی بەسوودبوون بردوویانن بۆ خۆیان و ئەوانەشی نەبراون شکاندوویانن و لەکاریانخستوون.
لەماوەی ڕابردوودا تیمەکانی ئەمنستی ئینتەرناشناڵ چەند ناوچەیەکیان لە دەوروبەری شنگال بەسەرکردووەتەوە، چاوپێکەوتنیشیان لەگەڵ 69 کەس ئەنجامداوە کە 44 کەسیان پێشتر لە ناوچەکە جووتیار بوون. سەرجەمیان باسیان لەوەکردووە کە زەوییەکانیان چیدیکە بە کەڵکی کشتوکاڵ نایێن و کشتوکاڵ لە ناوچەکە بەشێوەیەکی بەرچاو پاشەکشەی کردووە.[1]
#13-12-2018#
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 7,817 times
Write your comment about this item!