برینداربوونی کوڵبەرێک لەلایەن هێزە سنوورییەکانەوە لەشاری سەردەشت
📝 Documents
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان(kmmk): ڕێکەوتی 4ی خاکەلێوەی 1397ی هەتاوی، لەنێزیکی گوندی کانی زەردێی سەربەشاری
سەردەشتسەردەشت لەڕۆژهەڵاتی کوردستان، کاروانێک لەکۆڵبەران لەلایەن هێزەکانی هەنگی سنوورییەوە کرانە ئامانجی تەقەی ڕاستەوخۆ کە بەو هۆیەوە کۆڵبەرێک بەناوی “لوقمان ئەحمەدزادە” 37ساڵ تەمەن، دانیشتووی گوندی شموولەی سەربە شارۆچکەی ڕەبەت بریندار بوو.
ناوبراو هەنوکە لەنەخۆشخانەی شاری سەردەشت لەژێر چاوەدێری پزیشکی دایە.
جێگەی باسە کە، شاری سەردەشت بەپێی ئەو ئامارەی کەبە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتووە، کارەساتاوی ترین ناوچەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە بۆ کۆڵبەران و بەهۆی کەمتەرخەمی و بەدوادانەچوونی بەرپرسانی قەزایی لەهەمبەر کوشتنی کۆڵبەران بەدەستی هێزە چەکدارەکان، هەموو ساڵێک ئاماری کوشتنی کۆڵبەران ڕوو لەزیاد بوونە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان
26-03-201826-03-2018 ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!