بەشی کوردستان- بەخشداری بەشی ئارمردەی #بانە# دەڵێت: بە بۆنەی حەفتەی دەوڵەتەوە 10 پڕۆژەی ئاوەدانکاری لە گوندەکانی بەشی ئارمردەی بانە کراونەتەوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەیید عارف ڕەحمانی لە ڕێوڕەسمی کرانەوەی پڕۆژەی ئاوەدانکاریی چیمەنتۆکردنی کۆڵان و شەقامەکانی شاری ئارمردە وتی: بە بۆنەی حەفتەی دەوڵەتەوە 10 پڕۆژەی ئاوەدانکاری کراونەتەوە کە گوژمەکان گەیشتۆتە 1 میلیارد و 310 ملیۆن ڕیاڵ.
ناوبراو درێژەی پێدا: پڕۆژەکان بریتین لە ڕاکێشانی هێڵی زێراو، چێکردنی پرد، چێکردنی دیوار، پارکی منداڵان، چیمەنتۆ و بەردکردنی کۆڵانەکان.
ڕەحمانی ئەوەشی وەبیر هێنایەوە: بەشێک لە گوژمەکە بە شێوازی خۆبەخشانە لەلایەن دێیارییەکانەوە دراوە کە ئەوەش یارمەتیی خەڵکی گوندەکان بووە کۆکراوەتەوە و تەنانەت لە هەندێک گوندیشدا یارمەتییەکانی خەڵکی گوندەکە لە گوژمەی تەرخانکراو زیاتر بووە.[1]
28-08-2017
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 9,861 times
Write your comment about this item!