- هەردوو پەرلەمانتار (دیلەک ئۆجەلان و ئیبراهیم ئایهان) لەلایەن دادگای شاری ڕیحا (ئورفە)ەوە فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچوو.
- سەرحات چیچەک هاوسەرۆکی شارەوانی دەبەپەی شارۆچکەی گۆکچەباغ سەر بە ناوەندی شاری سیرت ئەمڕۆ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە دەستبەسەرکرا.
- ڕۆبیرتا بینۆتی وەزیری بەرگری ئیتاڵیا ئەمشه و گەیشتە هەولێر و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.
- بەڕێوەبەری هاتوچۆی دەربەندیخان ئاشکرای کرد بە هۆی ئەو شەپۆلە بەفرەی ڕووی لە ناوچەکە کردووە بڕیارماندا بە داخستنی ڕێگای دەربەندیخان سلێمانی.
- بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆرەوە، سبەینێ 02-02-2017 لە سلێمانی و دەوروبەری کرایە پشووی فەڕمی.
- لە پارێزگای مووشی باکوری کوردستان، بەفر و کەشی سارد کاریگەریی نەرێنیی کردووەتە سەر ژیانی ڕۆژانەو لە هەندێک شوێنی پارێزگاکە بەفر بۆ سێ مەتر بەرزبووەتەوە.
- پاش 9 ساڵ، ئەمڕۆ لە کەرکووک بەفر باری و شارەکە ڕەنگی سپیی گرت.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronology of events
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 18,109 times
Write your comment about this item!