- کاتژمێر 0.15 و 7.00ی بەیانی هێزەکانی ئامریکا لە دەریای سوورەوە بنکەکانی ئەنسارولئیسلام و کۆمەڵەی ئیسلامییان لە هەورامان ڕۆکێت بارانکرد. بەپێی هەواڵەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕۆکێتەکان لە جۆری تۆما هوک بوون و ژمارەیان لە 100 دانە زۆرتر بووە و دەیان کوژراو و برینداریش لە ئیسلامییەکان هەن.
- ئەنسارولئیسلام ئوتومبیلێکی میەکێتیی نیشتمانیی کوردستانراویان لە بازگەی گردی گۆ تەقاندەوە و بووە هۆی کوژرانی ڕۆژنامەنووسێکی ئۆسترالی بەناوی پۆل موران و دوو پم و بریندارکردنی چەند کەسێکی تر. ئەم ڕووداوە لەلایەن لەلایەن گەنجێکی سعودییەوە بەناوی عەبدولعەزیز سعود ئەلغەرییەوە ئەنجامدرا و خۆشی کە تەمەنی 22 ساڵ بوو لە هێرشەکەدا کوژرا.
- سەرچاوە عەرەبییەکان ڕایانگەیاند کە چەند هێزێکی تورک هاتووەتە باشووری کوردستانەوە، بەڵام هوشیار زێباری لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند کە هیچ هێزێکی تورکی سنووری نەبەزاندووە.
- ئەڵمانیا ڕایگەیاند: ئەگەر هێزەکانی تورک بچنە باشووری کوردستانەوە ئەوا هەموو هێزەکانی خۆی لە تورکیا دەکێشێتەوە. ئەو هێزانە بەشێکن لە هێزە هاوبەشەکانی ناتۆ لە تورکیا.
- هێرشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە پاڵپشتی ئامریکا بۆسەر ئەنسارولئیسلام لە هەورامان، لە ئەنجامدا هەورامان ڕزگارکرا و ئەنسارولئیسلام ژمارەیەکی زۆر کورژراو و دیل و برینداریدا و 25 کەسیش لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کوژرا.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronology of events
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 10,242 times
Write your comment about this item!