- لەم مانگەدا کۆمەڵێک کورد لە پاکستان لەدژی باری ناخۆشی ژیانیان مانیان لە خواردن گرت و لە ئەنجامدا یەکێکیان کە تەمەنی 35 ساڵ بوو مرد.
- بەرزبوونەوەی دووبەرەکیی نێوان ڕووسیا و تورکیا، بەهۆی پشتگیریی تورکیا لە چەچانەکان، هەربۆیە ڕووسەکانیش کەوتنە پشتگیریی پکک و لەم مانگەدا کۆبوونەوەیەکی گەورەیان لە مۆسکۆ کرد و بنکەیەکیشیان هەر لەوێ بۆ خۆیان کردەوە.
- لەم مانگەدا جەلال تاڵەبانی لە ڕۆژنامەی ئەلحەیاتدا ڕایگەیاند کە: یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. ئامادەیە لەگەڵ ڕژێمی ئێڕاقدا بچێتە گفتوگۆوە.
- لەم مانگەدا نووسەر و هونەرکارانی کورد لەبەردەم پارێزگای هەولێردا هەرچی بەرهەمەکانی خۆیان هەیە سووتاندویانە، هەروەکو مانگرتنێک لە دژی شەڕی براکوژی.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronology of events
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 12,294 times
Write your comment about this item!