- هێزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە فەرماندەی مەلا بەختیار هێرشیان کردە سەر هێزەکانی حسک و پارتی دیموکراتی کوردستان لە ناوچەی سلێمانی مەڵبەندی یەک، شەڕ چەند ڕۆژی خایاند و هێزەکانی بەرەی جود شکان و لە نێوچەکە کشانەوە، پاش ئەوەی چەندین شەهید و بریندار و دیل لە هەردوولا درا، ئەم شەڕە حشعی نەگرتەوە چونکە مەلا بەختیار ڕێکەوتننامەیەکی لەگەڵ بەهادین نوریدا مۆرکردبوو و هێزەکانی حشع خۆیان لە شەڕی ناوچەی سلێمانی دوورگرت.
- ڕوودانی شەڕی بالیسان لە مەڵبەندی چواری یەکێتی، شەرەکە لە نێوان یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و حسک و پارتی دیموکراتی کوردستان و حشعدا بوو، لەو شەرەدا 7 پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و چەندین پێشمەرگەی بەرەی جود شەهید بوون، لەوانە: ئەحمەد قەمبەری - لە پم سەرەتایییەکانی کۆمەڵە1، پێشڕەو، عوسمان، بەکر توتمە و زۆری تر...
- هێرشی داگیرکەری فارس بۆسەر گوندەکانی هەڵەقووش و گیچە لە ناوچەی سۆما، کە بووە هۆی شەهیدکردنی 13 کەسی ئەو گوندانە کە ئەمە نێوەکانیانە: ئەحمەد، سیروان، ئیدریس ئەحمەد سیروان، جەجین ئەحمەد سیروان، مەحمود ڕەزا، ئیبراهیم جاسم، تەقی عەلی ڕەزا، جیهانگیر عەبدوڵڵا، عەبدولرەحیم ڕۆستەم، سوڵتان سەعیدی، محەمەد دێرینی، ئەسعەد عەلی، کەمال ئەسعەد و ڕەزا.
- شەهید بوونی شەمال فەرماندەی تیپی 93ی کۆیە و ڕێباز لە گەل دوو پێشمەرگەی تردا لە گوندی باداوانی دۆڵی خەڵکان، هەردووکیان لە پێشمەرگە سەرەتایییەکان بوون و ئەندامی کۆمەڵە1 بوون.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronology of events
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 8,288 times
Write your comment about this item!