ساڵی 1932 لە گوندی ئاڵمە جووق سەر بە شاری چناران هەڵکەوتوو لە پاریزگای باکووری خوراسان لە دایک بووە. ساڵانێکی زۆر لە خزمەت "بەخشی گەری" فێری ژەنینی ئامێری دووتار بووە، لەوانە: "عەوەز محەمەد بەخشی شهر کهنگی"، "خان محەمەد بەخشی قەیتاغی"، "عەلی ئەکبەر بەخشی بەش ئاغاجی" و "محەمەد حوسێن یەگانە سەلمان".
غوڵامرەزایی ساڵی 1941 لەگەڵ "محەمەد حوسێن یەگانە" لە ڕادیۆ خوراسان بەرنامەی پێشکەش کردووە، موزیکی ناوچەیی باکووری خوراسان لە گەڵ موزیکژەنی ناسراو و بە توانای کوردی کرمانج بە ناوی "بەخشی" ئامێری دووتاری ژەنیوە و هەورەها گۆرانیبێژی کوردی کرمانجی چڕیوە، لەوانە: "حەیدەر بەخشی"، "حەمرا بەخشی"، "غەریب عەلی بەخشی یاحی"، "حەیدەر عەلی تیتکانلوویی، "عەباس عەلی بەخشی زیدانلوویی" و "چراغعەلی بەخشی فەرخانی".
ئەم موزیکژەنە کوردە دوای کۆچی دوایی موزیکژەنی پێشەنگی موزیکی کرمانجی باکووری خوراسان، ڕەسەنترین مێلۆدی و موزیکەکانی ئەم ناوچەیە کە بە هونەری "بەخشی گەری" ناسراوە، بە شێوەیەکی شارەزایانە و لێهاتووییەوە بە ئامێرەکەی و
هەروەها بە دەنگی خۆشی خۆی پێشکەشی هۆگرانی موزیکی بەخشی دەکات.
"عەلی غوڵامرەزایی ئاڵمە جووقی" لە ساڵانی پێشوودا بە دووتاری هەورێشم ئامێری دەژەنی بەڵام ئێستاکە بە دووتاری سیمی ژەنیاری دەکات و بە 35 کتێب گێڕانەوەی هەیە، هەر کام لەم کتێبە گێڕانەوانە نزێکەی 10 تا 15 شێوە دەربڕینی جیاوازی لە خۆگرتووە و ئەم هونەرمەندە تەواوی ئەم مێلۆدیانە بە شارەزاییەکی تەواوەوە دەزانێت.
گۆرانیبێژ و ژەنیاری بە توانای کوردی کرمانجی باکووری خوراسان ئێستا لە گوندی ئاڵمە جووق، ژیان بەسەر دەبات و بەو کشت و کاڵە کەمەی کە هەیەتی ڕۆژگار زۆر بە سەختی تێپەڕدەکات.
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 6,541 times
Write your comment about this item!