فڕاکسیۆنی یەکێتی بەشداریی دانیشتنی یەکەم کۆبوونەوەی پەڕڵەمانی نەکرد
باکووری کوردستان
- تیپی وەرزشی جیزرە سپۆرت کە تیپێکی تۆپی پێیە، بۆ بەشداریکردن لە یارییەک لە جزیر-ی باکوری کوردستانەوە چووبوونە ئەنتالیا، تووشی هێرشی نەژادپەرەستانەی لایەنگرانی تیپی بەرامبەر هاتن. پێش ئەوەی یارییەکە دەستپێبکات، لایەنگرانی تیپی بەرامبەر دژی جزیرە سپۆرت دروشمی نەژادپەرەستانەیان وتەوە، دوای یارییەکە گروپێک لە لایەنگرانی تیپی بەرامبەر هێرشیان کردە سەر یاریزانانی تیپی جزیرە سپۆرت و سێ یاریزانیان و ڕاهێنەرێکیان برینداربوون و بە ناچاری شارەکەیان جێی هێشت.
[3]
لە ئەنتالیا هێرش کرایە سەر یاریزانانی جزیرە سپۆرت
- دادگەیەکی دەوڵەتی تورک جارێکی دیکە بڕیاری دا کە ئه و منداڵانەی لە کاتی هێرشەکانی سەر ناوچەی نسێبین دەستگیر کراون، بە زیندانیکراوی بمێننەوە.
[3]
- کاتژمێر 19:31 بە کاتی باکووری کوردستان، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی 4.2 ناوچەی سەرا-ی شاری
وانوانی هەژاند. بە گوێرەی زانیارییەکان بوومەلەرزەکە هیچ زیانێکی گیانی و ماددی لێ نەکەوتووەتەوە، بەڵام ترسی لای هاوڵاتییانی دروست کردووە. لایەنەپەیوەندیدارەکان ڕایانگەیاند، چەقی بوومەلەرزەکە لە قووڵایی 5 کم لەژێر زەویدا بووە.
[3]
باشووری کوردستان
- یەکێتی رایدەگەیەنێت: تا پرسی پارێزگاری کەرکوک یەکلانەکرێتەوە بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان و پێکهێنانی حکومەت ناکەن.
[2]
- کۆبوونەوەی
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان بۆ چەند کاژێرێک دواخرا و پاشتر بەبێ فڕاکسیۆنی یەکێتی دەستی بە کۆبوونەوەکانی کرد.
[1]
- هەریەک لە
حزبی شیوعی کوردستانحزبی شیوعی کوردستان و
یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانیەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەنگیان بە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەڕڵەمان نەدا.
[1]
- میدیاکانی یەکێتی باس لەوە دەکەن کە پەڕڵەمانتارانی گۆڕان دەنگیان بە کاندیدەکانی پارتی داوە.
[2]
- سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان هەڵبژێردران،
ڤالا فەریدڤالا فەرید بە سەرۆکی پەرلەمان و
هێمن هەورامیهێمن هەورامی، وەک جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان و
مونا قەهوەچیمونا قەهوەچی بە جێگری دووەم هەڵبژێردران.
[6]
بەڵگەنامەکانی ئەمڕۆ: 18-02-2019
- بڕیاربوو ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای
کەرکوککەرکوک ئەنجامبدرێت، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتنی پارتی و یەکێتی ئەنجامدانی هەڵوەشایەوە.
[1]
- ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی پەیامێک ئاراستەی پارتی دەکات و داوادەکات پابەندبێت بە ناوەرۆکی رێککەوتنی 5ی شوبات و دەشڵێت: ئەگەر دەیانەوێت خۆشگوزەرانی بۆ خەڵک بێتەکایەوە، ئەوا دەبێت بە بەشداری هەموومان حکومەت پێبهێنرێت.
[5]
- ئەمشه و ژمارەیەک چەکداری داعش پەلاماری دانیشتوانی گوندی حسێن مەمەیان لە
خانەقینخانەقین داو و شەڕ و پێکدادان روویدا، لە ئەنجامدا شوانێک بە سەختی برینداربوو.
[2]
- ئەمشه و ژمارەیەک لە تیرۆرستانی داعش پەلاماری گوندی عەساکرەیان لەشارەدێی سەعدیە دا، لەئەنجامی ئه و پەلامارەدا دوو چەکداری داعش برینداربوون و چەکدارێکی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبیش بەسەختی پێکراوە.
[2]
- کارمەندانی خۆبەخشی ناوەندە تەندروستییەکان، لە سنوری ئیدارەی
گەرمیانگەرمیان، بۆ جاری سێیەم گردبوونەوە و داوای دامەزراندنیان کرد، داواکارییەکانیان بە یاداشتێک گەیاندە ئیدارەی گەرمیان.
[4]
دەرەوەی کوردستان
- وەزیری بەرگری فەرەنسا سەبارەت بە چارەنووسی کورد کە هێشتاش لەگەڵ
داعشداعش-دا دەستەو یەخەن، هۆشداریی دەدات و ڕایدەگەیەنێت: نابێت ڕێگە بدەین کوردەکان دوای کشانەوەی ئەمریکا لە سوریا جارێکی دیکە لە سوریا ببنە قوربانی.
[4] ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Chronology of events