$رۆژهەڵاتی کوردستان$
- ئۆتۆمبێلی کاسبکارێکی کورد، به ناوی ڕەحمان ڕەسووڵی (قەرەچۆم)، تەمەن 31 ساڵ، کوڕی حەسەن، خەڵکی #مەهاباد#، لە ئاکامی ڕاودوونانی لە لایەن نیزامییە حکوومەتییەکانەوە وەرگەڕاوەتەوە و ناوبراو دەسبەجێ گیانی لە دەست داوە.[5]{div class="ArticlePhoto" style="width:width:30%;height:20%;float:right;"}{img alt="" src="https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161312/0010.JPG" style="width:100%;" onclick="Galarry(0,[[this.src, this.title]]);" title="کاسبکارێکی کورد بۆ هۆی ڕاودوونانی لە لایەن هێزە حکوومەتییەکان گیانی لە دەست دا"}{p class="textShadow media" style="cursor:default;text-align:center;color:rgb(0,0,0);"}کاسبکارێکی کورد بۆ هۆی ڕاودوونانی لە لایەن هێزە حکوومەتییەکان گیانی لە دەست دا{/p}{/div}
- نیزامییە حکوومەتییەکان، گرووپێک له #کۆڵبەر#انی کوردیان لە سنووری #پیرانشار# کردە ئامانجی تەقەی خۆیان و لە ئاکامدا، کۆڵبەرێکی کورد به ناوی نادر نەبیزادە، خەڵکی گوندی زیوە سەر بە شاری پیرانشار به توندی بریندار بوو. بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم کۆڵبەرە کوردە به هۆی سەختی برینەکانیەوە گوازراوەتەوە بۆ ناوەندە دەرمانییەکانی شاری پیرانشار. ئەم سەرچاوە ئاگادارە، دۆخی تەندرووستیی ئەم کۆڵبەرە کوردەی خراپ وەسف کردووە.[5]
- دوو هاووڵاتیی کورد، به ناوەکانی ئەنسار ئەدوایی، تەمەن 27 ساڵ و فەردین ئەدوایی، تەمەن 24 ساڵ، خەڵکی هەورامانی #سەوڵاوا#، لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە دەسبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە.[5]
$باشووری کوردستان$
- کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆژنامەنووس، #مستەفا ساڵح کەریم# لە #سلێمانی#.[1]
- بەهۆی ئاگرکەوتنەوە لە ماڵێکی شارۆچکەی #چەمچەماڵ# سێ منداڵ گیانیان لەدەستدا و دایکیشیان برینداربووە.[1]{div class="ArticlePhoto" style="width:width:30%;height:20%;float:left;"}{img alt="" src="https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2018/161312/0002.JPG" style="width:100%;" onclick="Galarry(0,[[this.src, this.title]]);" title="21ەمین ساڵیادی ئۆرکێسترای کوردستان - هەولێر"}{p class="textShadow media" style="cursor:default;text-align:center;color:rgb(0,0,0);"}21ەمین ساڵیادی ئۆرکێسترای کوردستان - هەولێر{/p}{/div}
- لە هۆڵی ڕۆشنبیری بە هاوکاری بەڕێوەبەرایەتی گشتی ڕۆشنبیری و هونەری #هەولێر#، 21ەمین ساڵیادی دامەزراندنی ئۆرکێسترای کوردستان / هەولێر بەڕێوەچوو.[3]
- لە سلێمانی لە بەردەم باڵەخانەی پارێزگا ساڵیادی مانگرتنەکەی 1991 کرایەوە.[4]
$رۆژئاوای کوردستان$
- لە بازاڕی ئەلهال لە ناوەندی شاری #عەفرین# تەقینەوەیەکی گەورە ڕوویدا. سەرچاوە هەرێمییەکان باس لە کوژرانی چەندین چەتەی تورکیا دەکەن.[2]
- سوپای تورکی داگیرکەر بە تۆپخانەکانی هێرشی کردە سەر ناوچەی شێراوای عەفرین و لەو هێرشەدا 2 هاووڵاتیی ئەو ناوچەیە بریندار بوون.[2]
- فەرماندەیەکی هێزەکانی #پێشمەرگە#ی ڕۆژ ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ژمارەیەک پێشمەرگەی هێزی ڕۆژ بە هاوئاهەنگی لەگەڵ هێزەکانی ئەمریکا چوونەتە ڕۆژئاوای کوردستان.[3]
$دەرەوەی کوردستان$
- #نادیە موراد#، براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی و باڵیۆزی نیازپاکی نەتەوەیەکگرتووەکان لە کۆبوونەوەی لەگەڵ مەولوود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی تورکیا داوایکردووە سوپای تورکیا بۆردوومانەکانی بۆ سەر #شنگال# ڕابگرێت.[3]
- بۆ بەدواداچوونکردن لەسەر کەیسی داخستنی بارەگاکانیان، شاندێکی تەڤگەری ئازادیی سەردانی فەرمانگەی کاروباری پارتە سیاسییەکانیان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق کرد.[6]
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات... Chronology of events
This item has been viewed 8,307 times
Write your comment about this item!