کێلی گۆڕی رۆژنامەنووسی تیرۆر کراو سەردەشت عوسمان شکێندرا
- مانگرتنی ئێشکگیریی ویژدان و دادگەریی پەرلەمانتارانی پارتی دیموکراتی گەلان-
هەدەپەهەدەپە، لە شاری
وانوان ئەمڕۆ پێی نایە دووەمین ڕۆژییەوە.
- سوپای تورک و چەتەکانی سەربە تورکیا گوندی عەین دەقنەی سەربە کانتۆنی
شەهباشەهبا تۆپباران دەکەن.
- دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە گوندێکی سەر بە شارەدێی
گوڵاڵەگوڵاڵە، چەند چەکدارێک هێرشیان کردە سەر سێ کەس، لە ئەنجامدا شوانێک بریندار کرا و کەسێکی دیکەش کە ئامۆزای شوانەکەیە رفێندرا و ئەوەی دیکەش لەدەست چەکدارەکان هەڵهات.
- ڕژێمی ئێران، ناوچە شاخاویەکانی گوندی
دەرەتوێدەرەتوێی سەر بەپارێزگای
هەڵەبجەهەڵەبجە و هاوسنووری ڕۆژهەڵاتی کوردستان-ی تۆپباران کرد و زیانی بە ژینگەی ناوچەکە گەیاند.
- هەردوو ڕێکخراوی ئینستیتوتی وۆرک و ڕێکخراوی فیوچەر کەمپەینی (لەپێناو بەرژەوەندی خەڵک و کوردستان بەڵێ بۆ دواخستنی ڕیفراندۆم)یان ڕاگەیاند.
[1]
-
سەرکەوت حەسەنسەرکەوت حەسەن کاندیدە نوێیەکەی
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان بۆ پۆستی
پارێزگاری سلێمانیپارێزگاری سلێمانی رەزامەندی وەزارەتی ناوخۆی بەدەستنەهێنا. هۆکاری وەزارەت بۆ رەتکردنەوەکە یاسایینەبوونی لە جێدانانی کاندیدەکەی بزووتنەوەی گۆڕانە، بەو هۆیەی ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی نەبووە.
- ئەندامێکی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی پلانەکانی کۆمیسیۆن بۆ گشتپرسی کوردستان ئاشکرا دەکات و رایدەگەیێنێت: لە
موسڵموسڵ و
کەرکووککەرکووک و
کەلارکەلار نووسینگەمان کردووەتەوە و 12 هەزار سندووقی دەنگدان دادەنرێت بۆ کۆکردنەوەی دەنگی هاونیشتمانیان.
- بوومەلەرزەیەک بە هێزی 3.7 پلەی رێختەر لە ناوچەی
خوویخووی-ی رۆژهەڵاتی کوردستانی دا.
[2]
- تورکمانەکانی
خورماتووخورماتوو دژایەتی خۆیان بۆ پرۆسەی
ریفراندۆمریفراندۆم راگەیاند.
[3]
- ئیدارەی شاری کەرکوک رایدەگەیەنێت بەهۆی بەرزبوونەوەی پلەی گەرماوە لە پارێزگاکە، سبەی پشووی فەرمی دەبێت کە تەواوی دەمودەزگاکانی دەوڵەت.
- ئەمڕۆ گۆڤاری ئابووری فۆربسی ئەمریکی، باسی لە باشتربوونی ئابووری هەرێمی کوردستان پاش سێ ساڵ لە داکشان دەکات و دەنووسێت سەرمایەی بیانی زیادیکردووە و پێدەچێت لە داهاتوویەکی نزیکدا هۆتێلێکی بەناوبانگی دۆناڵد ترەمپ سەرۆک کۆماری ئێستای ئەمریکا لە
هەولێرهەولێر بکرێتەوە.
[4]
- بەرپرسی
سەنتەری ئەنفالسەنتەری ئەنفال لە پارێزگای
دهۆکدهۆک راگەیاند، روفاتی 500 ئەنفالی بادینان لە ناوچەی سەلامیە سەر بە
مووسڵمووسڵ دۆزرانەوە.
[5]
- لە گۆڕستانی گوندی
گردعازەبانگردعازەبانی سەر بە هەولێر، کێلی گۆڕی رۆژنامەنووسی تیرۆر کراو
سەردەشت عوسمانسەردەشت عوسمان شکێندرا.
- فراکسیۆنی گۆڕان لە ڕوون کردنەوەیەکدا ئاشکرای کرد کە قسەکانی
ڕابوون مەعروفڕابوون مەعروف گوزارشت لە رای فراکسیۆنی
بزوتنەوەی گۆڕانبزوتنەوەی گۆڕان ناکات و ڕای خۆیەتی.
[6] ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Chronology of events