=KTML_Bold=دەقی ڕاگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان:=KTML_End=
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان سەرکۆنەى ئه و ڕووداوەى فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیى #سلێمانى# دەکات کە ئێوارى دوێنێ#07-04-2023# ڕوویدا. نیگەرانین له و ئاڵۆزییانەى کە بەدوایدا هاتن.
لە کاتێکدا داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین ئەرکى خۆیان جێبەجێ بکەن بۆ لێکۆڵینەوە لە سەرچاوە و هۆکارى ڕووداوەکە، پێویستە هەموو لایەک دان بە خۆیاندا بگرن و بە شێوازێکى دروست مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکە و لێکەوتەکانیدا بکەن و لەبرى تۆمەتبەخشینەوە، هەنگاو بنرێت بۆ نەهێشتنى هۆکارەکانى.
سەرجەم هاووڵاتییانى کوردستان، بەتایبەتى شارى خۆشەویستى سلێمانى دڵنیا دەکەینەوە کە پاراستنى ئاسایش و سەقامگیرى و ژیان و گوزەرانیان، ئەرکى لەپێشینەى دامەزراوەکانى هەرێمى کوردستانە و ڕێگە نادرێت بە هیچ پاساوێک بکەونە مەترسییەوە. [1]
سەرۆکایەتیى هەرێمى کوردستان
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی رێنووس و رێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 1,503 times
Write your comment about this item!