- لە گوندی کیژۆکی سنووری قەزای کەلار هەورە بروسکە لە دوو هاوڵاتی ئەو گوندەی داوە، بەهۆیەوە یەکێکیان گیانی لەدەستداوه و یەکێکی تریشیان لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی کەلار چارەسەری بۆ دەکرێت.
- پۆلیسی تورک لە ناوچەی جزیرەی شرناخ، دەستڕێژی گوللە لە سێ منداڵ دەکەن کە بەمەبەستی کڕینی نان لەماڵ چونەتە دەرەوە، لە ئەنجامدا هەر سێ منداڵەکە برینداردەبن و ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شارەکە دەکرێن.
- ئێوارەی ئەمڕۆ لە گۆرەپانی پاڕکی شاندەری شاری هەولێر گردبوونەوەیەک بۆ پشتگیریکردنی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتی باکوری کوردستان و ڕیسواکردنی تاوانەکانی دەوڵەتی تورکیا دژ بەخەڵکی سڤیلی باکوری کوردستان ئەنجامدرا.
- کاتژمێر 23:00ی شەو لە ناوچەی کاغزخانەی ئستەمبوڵ گەنجێکی تەمەن 21 ساڵانی کورد بەناوی (سەدات ئاکباش) لەلایەن شەش تورکەوە پەلامار دراوە و بەچەقۆ کوشتویانە. هۆکارەکەی تەنها ئەوە بووە بە تەلەفون بە کوردی قسەی کردووە.
- لەناوچەی ئاناموری سەربە شاری میرسینی تورکیا تورکە ڕەگەزپەستەکان بەهاوکاری پۆلیس و بەهاندانی ئاکەپە هێرشیان کردە سەر کوردانی ناوچەکە و ئەو ئۆتۆمبێلانەیان شکاند کە ژمارەی شارە کوردیەکانی پێوەبوو، هەروەها دوکان و شوێنی کاری کوردان و بیرۆی هەدەپەیان سوتاند.
- ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە خستنی فرۆکەیەکی سیخوری سوپای تورکیای لەهەرێمی مەتینا ڕاگەیاند.
کوردیپێدیا، ڕۆژانە بێلایەنانە مێژووی کوردستان تۆماردەکات...
Chronology of events
This item has been written in (کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon

to open the item in the original language!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
This item has been viewed 22,725 times
Write your comment about this item!