ساتی گرتن و ئیھانەکردنی یەکێک لە پۆلیسە کوردەکان لە خورماتوو لەلایەن حەشدی ...
باکووری کوردستان
- پاش ئەوەی دوێنێ سوپای تورک دەستی کردە ڕەوانەکردنی هێز و کەرەستە سەربازییەکانی بەرەو
بەدلیسبەدلیس، ئەنجومەنی پارێزگای بەدلیس ئەمڕۆ لە 11 گوندی ئەو پارێزگای قەدەغەی هاتوچۆی ڕاگەیاند.
[1]
- سەربازەکانی سوپای تورک و جەردەوانەکانی سەر بە سوپا لە گوندی تاشکەساندی ناوچەی تەندورەک لە
ئاگریئاگری جێگربوون و بە چەکی قورس چیای تەندورەک تۆپباران دەکەن.
[1]
- ڕۆژنامەی گاردییەنی بەریتانی، پێش دادگایی
فیگەن یوکسەکداغفیگەن یوکسەکداغ و
سەلاحەدین دەمیرتاشسەلاحەدین دەمیرتاش نامەی چەند فەیلسوف و سیاسەتمەداری بەناوبانگی جیهانی بڵاوکردەوە کە تێیدا ڕەخنەیان لە دەسەڵاتداری تورکیا گرتووە و داوای ئازادیی هاوسەرۆکانی
هەدەپەهەدەپەیان کردووە.
[1]
رۆژهەڵاتی کوردستان
- هێزە سەربازییەکانی حکومەتی ئێران هێرشیان کردە سەر گوندی جلیزی لە پارێزگای
ئیلامئیلام و زیاتر لە 50 کەسیان دەستگیر کرد، چوار ژن لە دەستگیرکراوانی ئەو ئۆپەراسیۆنە ڕەوانەی زیندانی ئیلام کران.
[1]
باشووری کوردستان
- ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای سەلاحەدین ڕایدەگەیەنێت، کە 17 پۆلیسی کورد لە بەڕێوبەرێتی پۆلیسی شارۆچکەی
خورماتووخورماتوو، بەهۆی بەشدارییکردن لە
ڕیفراندۆمڕیفراندۆم، دەستگیرکراون و بڕیاری دەستگیرکردنی 12ی دیکەش دەرچووە.
[1]
- محەمەد عوسمان پەرلەمانتاری یەکێتی لەپەرلەمانی عێراق لە ئۆفیسی
کەرکوککەرکوکی پەرلەمانی عێراق کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجامدا و رایگەیاند لەپارێزگای کەرکوک و شارۆچکەکانی
دبسدبس و
داقوقداقوق و خورماتوو گروپێکی
حەشدی شەعبیحەشدی شەعبی چەندین تاوانیان ئەنجامداوە کە بەجۆرێکە هەموو بنەما مرۆییەکانی تێپەراندووە.
[2]
- ژمارەیەکی زۆر لە خاوەن مۆلیدە ئەهلییەکانی شاری
سلێمانیسلێمانی لە گردبوونەوەیەکدا هەڕەشەی بڕینی کارەبا دەکەن لە ئەگەری پێنەدانی گاز و زیاد نەکردنی پارەی ئەمپێرەکانی کارەبا.
[1]
- وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان، ڕایدەگەیەنێت پارتی هەڵبژاردن بە چارەسەر دادەنێت، لە بڕی هەڵوەشانەوەی حکومەت و پێکهێنانی حکومەتی کاتی.
[2]
-
هەڤاڵ ئەبوبەکرهەڤاڵ ئەبوبەکر وەک پارێزگاری نوێی سلێمانی سوێندی یاسایی خوارد و دەستبەکاربوو، کە لەمەراسیمەکەدا سەرۆکی حکومەتی هەرێم و جێگرەکەی ئامادەیبوون.
[2]
- ئیحسان چەلەبی، بەرێوبەری شارەدێی
سیدەکانسیدەکان بە ڕۆژنیوزی ڕاگەیاند: لە کاتژمێر 12:30ی خولەکی شەوی ڕابردووەوە تا نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 12:00 بە بەردەوامی تۆپخانەکانی تورکیا تۆپبارانی ناوچەکانی (شانشا، کانیە ڕەش، چیابەن) لە سنوری بەرمێزە سەر بە شارەدێی سیدەکان بۆردومانکردووه. وتیشی: تا ئێستا 23 تۆپ بەر ناوچەکە کەوتوون، بەڵام خۆشبەختانە هیچ زیانی گیانی نەبووە جگە لە زیانی مادیی، چونکە هیچ کەسێک له و سنورە ناژی.
[1]
- شەڕو روبەڕووبنەوە لەنزیک شارەدێی
قەرەهەنجیرقەرەهەنجیر لەسەر رێگەی کەرکوک - سلێمانی دروستبو. بەپێی زانیارییەکان شەڕەکە لەنێوان هێزە عێراقییەکان و ژمارەیەک چەکداری نەناسراو رویدا.
[2]
- لە حاجیاوای سەر بە ئیدارەی راپەڕین کاژێر 8:00ی بەیانی کچێکی تەمەن 18 ساڵ لە ژوورێکی ماڵەکەی خۆیاندا گیانلەدەستدەدات، دوای بەدواداچوونی هێزەکانی پۆلیس دەرکەوت سێ گوللە بە جەستەیەوە دیارە و لە رووداوکەدا چەکی کڵاشینکۆف بەکارهاتووە.
[4]
- باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق نیگەرانیی وڵاتەکەی لەو گرێبەستە نەوتییانە دەربڕی کە تاکلایەنە هەرێمی کوردستان کردوونی.
[2]
رۆژئاوای کوردستان
- ئەنجامی گشتیی دووەمین قۆناغی هەڵبژاردنی کانتۆنەکانی رۆژاوا ئاشکراکرا.
[3]
- چەتەکانی داعش، لە دێرەزۆر هێرشیان کردە سەر خاڵە سەربازییەکانی شەڕڤانانی قەسەدە و لەئەنجامدا 46 چەتە کوژران و ئۆتۆمبێلێکی بۆمبڕێژکراویشیان لە لایەن شەڕڤانانەوە تەقێندرایەوە.
[1] ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Chronology of events