بەرەی دواڕۆژی کۆماری کوردستان
- سوپای تورکیا تانک و چەکی قورس بۆ سەرسنووری سووریا دەگوازێتەوە و بەئاراستەی
عەفرینعەفرین جێگیری دەکات.
- کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی لە بارەگایەکی فەرماندەیی پێشمەرگەی
زێرەڤانیزێرەڤانی لە شاری
هەولێرهەولێر گڕیگرت و دواتر تەقییەوە، بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە بریندار بوون.
- فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی راگەیەندراوێک لەبارەی تەقینەوەکەی ئەمڕۆی کۆگایەکی چەک و تەقەمەنی بڵاودەکاتەوە و رایدەگەیەنێت ڕووداوەکە ڕووداوێکی سرووشتی بووە.
- بەپێی راگەیێندراوەکانی
یەپەگەیەپەگە، رۆژانە ناوچەکانی سەر بەعەفرین لەلایەن سوپای تورکیا بەچەکی قورس تۆپباران دەکرێن.
[1]
- فراکسیۆنی
پارتیپارتی لە
پەرلەمانی کوردستانپەرلەمانی کوردستان، راگەیەندراوێکی لەسەرکاراکردنەوەی پەرلەمان بڵاوکردەوە،و دەڵێن، پێشوازی لە هەوڵەکانی دەست بەکارکردنەوەی پەرلەمان و چارەسەرکردنی کێشە یاسایی و سیاسیەکان دەکەن.
[2]
- وتەبێژی سەرۆکایەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئه و هەواڵەی بەناوی وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا بڵاوکرایەوە گوایە دژایەتی وڵاتەکەی بۆ ئەنجامدانی ریفراندۆم بە بارزانی راگەیاندووە دوورە لە راستیەوە.
- لە شاری
کۆیەکۆیە لیستی بەرەی دواڕۆژی کۆماری کوردستان راگەیەندرا و ئەندامانی ئەو بەرەیە دەڵێن: بەشداری لەهەڵبژاردنەکان دەکەین.
[3]
- فەوجی کۆماندۆکانی گۆروملو، چیای
جودیجودیان لە
شرناخشرناخ تۆپباران کرد و بەهۆی ئەو تۆبارانەوە ئاگر لە چیاکە کەوتەوە.
[4]
- لە ناوچەی
پیرانشارپیرانشار دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی نێوشاری
حدکاحدکا کەوتوونەتە بۆسەی هێزەکانی ئێران و لە پێکدادانێکدا زیانی بەرچاویان بە هێزەکانی ئێران گەیاندووە. هاوکات سوپای پاسداران رایگەیاند، لە سنوورەکانی پارێزگای
ورمێورمێ لەگەڵ هێزێکی چەکدار تووشی پێکدادان بوونە و لە پێکدادانەکەدا دوو کەس لەو هێزە کوژراون و چوار کەسی دیکەش بە برینداری کەوتوونەتە دەستیان.
[5]
- بە گوتەی جێگری پارێزگاری
لوڕستانلوڕستان لە ئەنجامی شەڕ و تێکهەڵچوونی دوو بنەماڵە لە گوندێکی شاری (ئەلیگوودەرز)ی سەر بە پارێزگای لوڕستان، پێنج کەس کوژراون و 12 کەسی دیکەش بریندار بوون.
[6] ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Chronology of events