سەرۆک بارزانی پەیامێک بۆ یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (دروودی خوای لەسەر بێت) بڵاو دەکاتەوە و تێیدا رایدەگەیەنێت گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.
سەرۆک بارزانی لە پەیامەکەدا هەروەها رایدەگەیەنێت لە خودای گەورە دەپاڕێینەوە لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی میهرەبانی و بەرەکەتی خۆی بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکاتەوە.
=KTML_Bold=دەقی پەیامەکەی سەرۆک بارزانی بەبۆنەی مەولوودی پێغەمبەر (د.خ)=KTML_End=:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە بۆنەی هاتنەوەی یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری مەزن حەزرەتی محەمەد (دروودی خوای لەسەر بێت) و جەژنی مەولوود، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم موسڵمانانی کوردستان و عێراق و هەموو جیهان دەکەم.
لەخودای گەورە دەپاڕێینەوە لەم بۆنە پیرۆزەدا دەرگەی میهرەبانی و بەرەکەتی خۆی بۆ گەلی کوردستان و سەرجەم گەلانی ناوچەکە بکاتەوە و ئەو بۆنە پیرۆزە ببێتە هۆی کۆتایهاتنی شەڕ و مەینەتی و ئازاری میللەتان و ئاشتی و دادپەروەری و پێکەوەژیان باڵ بەسەر ناوچەکەمان و هەموو جیهاندا بکێشێت.
والسلام علیکم و رحمة الله و برکاته
#مەسعود بارزانی#
11 ربیع الأول 1447. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=