داگیرکەران لە دژی دانیشتووانی کۆبانێ بۆمبی فرفێسک رێژیان بەکار هێنا
باکووری کوردستان
- پارێزەرانی
عەبدوڵڵا ئۆجەلانعەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری
پەکەکەپەکەکە بە مەبەستی سەردانی ئیمراڵی و ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵیدا، سەردانی داواکاری گشتی شاری بورسایان کرد.
[4]
باشووری کوردستان
-بۆ داواکردنی ئازادکردنی ئیدریس سەلیم، پیشمەرگەی دێرین و ئەندامی تەڤگەری ئازادی کە زیاتر لە 7 مانگە لەلایەن ئاسایشی
هەولێرهەولێرەوە دەستگیرکراوە، ئەمڕۆ، لەبەردەم نوێنەرایەتی
نەتەوە یەکگرتووەکاننەتەوە یەکگرتووەکان گردبوونەوەیەک بەڕێوەچوو.
[2]
- بە ئامانجی پشتیوانی لە بایکۆتی کاڵای تورکی، لە شاری
سلێمانیسلێمانی فێستیڤاڵی بەرهەمە خۆماڵییەکان دەستیپێکرد، کە 16 رۆژ بەردەوام دەبێت.
[4]
رۆژئاوای کوردستان
- کاروانێکی سەربازیی هاوبەشی روسی و تورکی لە دەوروبەری گوندی ئاشمێ کە دەکەوێتە رۆژئاوای شاری
کۆبانێکۆبانێ، دەستی بە گەشتێکی سەربازی کرد. لە گوندی چارقلی-ی کۆبانی کە کاروانە هاوبەشەکە بەوێدا تێپەڕ بوو، لە لایەن گوندنشینانەوە رووبەرووی ناڕەزایەتی بووەو زرێپۆشەکانی سوپای تورک بەرباران کردان. لە گوندی خۆرخۆر کە بە دووری 17 کیلۆمەتر دەکەوێتە رۆژئاوای کۆبانی، داگیرکەران گازی فرمێسک رێژیان لە دژی خەڵکی مەدەنی بەکار هینا و هاوڵاتییانیش بە بەرد وڵامی داگیرکەرانیان دایەوە.
[1]
- هاوڵاتییانی ناوچەی
گرێ سپیگرێ سپی کە لە لایەن دەولەتی تورکەوە داگیر کراوە، بە مەبەستی دەرکردنی چەتەکان لەو شارە، چالاکییەکی شەرمەزارکردنیان ئەنجامدا.
[1]
دەرەوەی کوردستان
- پەرلەمانی تورکیا پرۆژەپێشنیازی ناردنی هێزی سەربازی بۆ لیبیا خستە دەنگدانەوە و بەزۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەسندکرا.
[3] ⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon
to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!📌
کوردیپێدیا، رۆژانە (بێلایەنانە) مێژووی کوردستان تۆماردەکات... 📅 Chronology of events