ناو: ئازاد
نازناو: ئازاد دڵزار
ناوی باوک: ئەحمەد مستەفا
ڕێکەوتی لەدایکبوون: #10-09-1947#
شوێنی لەدایکبوون: #کۆیە#
$ژیاننامە$
ئازاد ئەحمەد مستەفا: لەدایکبووی 10-09-1947 کۆیەیە. دەستپێک: 1969
ئاستی خوێندن: دەرچووی خانەی مامۆستایانی #هەولێر# بەکالۆریۆس لە کۆلیژی یاسا و ڕامیاری #زانکۆی سەڵاحەدین# -هەولێر: (1996)
کارنامەی ڕۆشنبیری و هونەری:
ماوەی چەندان ساڵ لە بواری پەروەدە و مامۆستایەتی خزمەتی کردووە.
لە ساڵی: (2010-2002) لە دەستەی کارگێڕی لقی هەولێری یەکێتیی نووسەرانی کورد کاری کردووە.
بەرهەم و چاپ کراوەکانی:
-خونچەی سەهۆڵ، وەزارەتی ڕاگەیاندن: بە یارمەتیی دەزگای هاوکاری، چاپی یەکەم، چاپخانەی الحوادث، بەغدا، لاپەڕە: 16، ساڵی1975.
-ڕێچکەی خوێن، چاپی یەکەم، هەولێر، 1996
. حاجیلەکانی دەشتی هاموون، هۆنراوە، لە بڵاوکراوەکانی #دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئاراس#، چاپی یەکەم، چاپخانەی وەزارەتی پەروەردە، هەولێر، 203 لاپەڕە.
31 نامە دڵزار بۆ ا دڵزار، چاپی یەکەم، هەولێر 2007
-ئەودیوی چیا قووچەکان، ڕۆمان، چاپی یەکەم، چاپخانەی شەهاب، هەولێر، ژمارەی سپاردن: 304 ، 2009 ، (640) لاپەڕە.
تێبینی، دکتۆر سرووشت جەوهەر نامەی ماستەرەکەی لەسەر شاعیرە، بە ناونیشانی: (ئازاد دلزار و تازەکردنەوە لە هۆنراوەی کوردیدا)، کە لە کۆلیژی زمانی زانکۆی سەڵاحەدین هەولێر لە ساڵی: (2010) بەدەستیهێناوە. [1]
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=