🏠|📧|About!|Library|📅
🏠 Home|📧 Contact|💡 About!
|
📅 Today 09-04 in history
📅Chronology of events
📅 Days
📆09-04-2020
📆08-04-2020
📆07-04-2020
📆06-04-2020
📆05-04-2020
📆04-04-2020
📆03-04-2020
📂 More ...
📅09 April
📝 Documents
📊 Statistics and Surveys
✌️ Martyrs
💚 Martyrs (Al-Anfal)
☪ ISIS's victim
😞 Victim of civil war
👩 Violence victim
📅 Date of Birth
📅 Date of Death
|💳 Donations‌Help us build a better Kurdipedia. Even small donations can make a difference.
We need your donation to achieve updated and faster technology for our services, to establish and promote the Kurdipedia organization and the hiring of dedicated staff to increase and improve the content, design and daily operation of our website.
|📕 LibraryThe Biggest Kurdish Digital Library - (10,789) books||
👫 Asenath Barzani
Asenath Barzani, Born to Samuel Ben Nathanel halevi in 1590 CE in the Kurdish city of Mosul in Southern Kurdistan. She was raised by her father Samuel who taught her Kabbalah and excused her from all daily tasks that other young girl her age usually did. She dedicated her life to studying and memorizing the Holy words of God. Asenath was quoted by Rabbi Tirzah Firestone, The Receiving; Recovering Feminine Wisdom p. 112 as saying “Never in my life did I step outside of my home. I was the daughter
👫 Asenath Barzani
🏷️ Group: Biography
Asenath Barzani
Click for more information and bigger image!
📝 Turkey v Syria's Kurds: The short, medium and long story
The Turkish military has launched a major cross-border operation in north-eastern Syria against a Kurdish-led militia alliance allied to the United States.
The move came after US troops, who relied on the militia alliance to defeat the Islamic State (IS) group on the ground in Syria, withdrew from the border area.
We've boiled down why it matters.
Why has Turkey launched an assault?
One main reason: Turkey considers the biggest militia in the Kurdish-led alliance a terrorist group. It says i
📝 Turkey v Syria's Kurds: The short, medium and long story
🏷️ Group: Documents
Turkey v Syria's Kurds: The short, medium and long story
Click for more information and bigger image!
👫 Geoffrey L. J. Haig
In 1995, when I first began to learn Kurdish, my interest was captivated by the feature commonly referred to as ergativity in the past tense of transitive verbs. Although it was familiar to me in an abstract fashion from the linguistic literature, actually using a language with that particular feature is a very different matter. However, at a fairly early stage I came to the conclusion that ergativity in Kurdish was a largely superficial phenomenon, something manifested in the morphology, but with
👫 Geoffrey L. J. Haig
🏷️ Group: Biography
Geoffrey L. J. Haig
Click for more information and bigger image!
🎵 Kurdish king (Mîr) with his queen (Banû)
...
🎵 Kurdish king (Mîr) with his queen (Banû)
🏷️ Group: Artworks
Kurdish king (Mîr) with his queen (Banû)
Click for more information and bigger image!
📊 Articles 372,182 | Images 58,211 | Books 10,789 | Related files 40,320 | 📼 Video 165 | 🗄 Sources 14,073 |
Result: Found 6, page 1 of 1 Items per page:
Sort order














ℹ️
🔄 Refresh
📥 Export to MS Excel
Facebook
Twitter
Google+
LindedIn
Viber
Facebook Messenger
WhatsApp
Email
📋 Copy Link to Clipboard
☂️ بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف | 🏷️ Group: Parties & Organizations | Articles language: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف

Related files 📂
کورتەیەک لەسەر مێژووی
بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف و چالاکی و بەرنامەکانی
بیرۆکەی بنکەکەو پرۆژە خێرخوازییەکە ئەندازیارەکەی خوالێخۆشبوو(دکتۆر ڕەئوف کێخوا عەزیز کێخوا ڕەشیدی تەقتەق)ە، دکتۆری کۆچکردوو لە (12-08-2002) داوایەکی بەرزکردۆتەوە بۆ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەمەبەستی کردنەوەی بنکەیەکی تایبەتی خێرخوازی پەروەردەیی، ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرواری (18-08-2002) بەنوسراوی (1/16/4779)ڕەزامەندی لەسەر ناوەڕۆکی داواکەی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف داوە، بەئەنجامدانی پرۆژەکە، بۆ ئەم مەبەستەش وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکومەتی هەرێم لە(18-08-2002)بەنوسراوی ژمارە(480)ی نوسینگەی تایبەت داوای لە سەرۆکایەتی شارەوانی تەقتەق کردووە کەزەوی بۆ پڕۆژەی ناوبراو تەرخانبکرێت.
لەکۆتایی ساڵی(2002)پرۆژەکە بۆ بونیاتنان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە کە بەشێوەیەکی سەرەکی پێک دەهات لە دروستکردنی(8)دووکان لەسەر شەقامی سەرەکی تەقتەق وهۆلێک وژووری کارگێری و کارگوزارودەبلیووسی و گەنجینەیەکی بچووک، لەساڵی(2003)بیناکە تەواوکراو لەساڵی(2004)ەوە پرۆژەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوەو دەستی بەکارە خێرخوازییەکانی کرد.
لەبەرواری(09-05-2004)بەگوێرەی کۆنوسێک لەنێوان بەرێوەبەرایەتی ناحیەی تەقتەق وخوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف پرۆژەکە کەوتە بواری کردارییەوە بەمشێوەیەی خوارەوە:
لیژنەیەک پێکهێنرا بەسەرۆکایەتی دکتۆر ڕەئوف عەزیز رەشید یان(هەڵات)ی کوری یان نوێنەری خێزانەکەی بەسەرۆکی لیژنەو هەریەک لە(عەبدی عەبدولکەریم ئۆمەر و جەبار سوارە رەحمان)بوونە ئەندامی ئەو لیژنەیە، بەهۆی ئەوەی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف لەماوەی نێوان ساڵانی(2002-2006)دووچاری نەخۆشی هات وە لەبەرئەوەی مامۆستا(کاکەخان نەسرەدین ئەمین) بەرێوەبەری ئەوکاتی ناحیەی تەقتەق بۆ پرۆژەکە خەمخۆر بوو، لەلایەکیتریشەوە دۆستی نزیکی خوالێخۆشبوو بوو بۆیە وەک نوێنەری خانەوادەی دکتۆر رەئوف، لەلایەن دکتۆر ڕەئوف خودی خۆیەوە دیاریکرا بەسەرۆکی جێبەجێکاری پرۆژەکە، ناوبراو دلسۆزانە بۆماوەی(6)ساڵان لە(2004-2010)کارەکانی بنکەکەی خۆبەخشانەوسەرکەوتوانە بەرێوەبرد.
لەحوزەیرانی 2004ەوە بنکەکەمان شوێنی کتێبخانەی گشتی تەقتەقی دابینکرد، چونکە کتێبخانەی گشتی تەقتەق ئەوکات بینای تایبەت بەخۆی نەبوو، تاوەکو(10-07-2013)ئینجا کتێبخانەی گشتی تەقتەق دوای(9)ساڵ بینای تایبەت بەخۆی بۆکراو بنکەکەمانی چۆڵکرد.
لەلایەن بەرێوەبەری ناحیەی تەقتەق(سەرکەوت رەسول عەزیز)داوا لەسەرۆکایەتی بنکەکەمان کرا کە بۆماوەیەکی کاتی یارمەتی فەرمانگەی چاودێری کۆمەلایەتی تەقتەق بدرێت کەبچێتە نێو بینای بنکەکەمان، سەرۆکی بنکەکەمان(وهاب عەزیز رەشید)لەبەر بەرژەوەندی گشتی لەلایەک وکاری خێرخوازی وخۆبەخشانەی بنکەکە ڕەزامەندی دا بۆ ئەوەی فەرمانگەی ناوبراو بچێتە نێو بیناکەو بۆماوەیەکی پێویست بێ بەرامبەر فەرمانگەی چاودێری کۆمەلایەتی تەقتەق لە(10-07-2013ەوە تاوەکو نیسانی 2015)نزیکەی سالێک وشەش مانگ لەبینای بنکەکەمان مایەوە، واتە بینای بنکەکەمان(11)ساڵ توانی شوێن بۆ دوو فەرمانگەی گشتی و حکومی خێرخوازیانە دابین بکات ئەوانیش(کتێبخانەی گشتی وفەرمانگەی چاودێری کۆمەلایەتی)بوون.
فەرمانگەی چاودێری کۆمەلایەتی لەنیسانی 2015 لەلایەن بەرێوەبەرایەتی ناحیەی تەقتەقەوە شوێنی فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای کۆنی تەقتەقی بۆ فەرمانگەی چاودێری کۆمەلایەتی دابینکردو بنکەکەمان هاوکارییەکی تری فەرمانگەی ناوبراوی کرد بە سپۆنسەرکردنی بۆیاغکردنەوەی فەرمانگەی دابەشکردنی کارەبای کۆنی تەقتەق لەسەر ئەرکی خۆی.
لەماوەی ئەو 11ساڵەی کە بینای بنکەکەمان بەخشرابووە هەردوو فەرمانگەی ئاماژەپێدراو، پرۆژە خێرخوازییەکەی دکتۆر ڕەئوف واقیع حالانە بەو شێوەیەی خوارەوە راییدەکرا:
یەکەم: لەماوەی نێوان(09-05-2004ەوە تاوەکو 01-05-2015)بیناکە خۆبەخشانەو بێ بەرامبەر هەردوو فەرمانگەی کتێبخانەی گشتی وچاودێری کۆمەلایەتی گرتبووەخۆ.
دووەم: زیاتر لە2/3ی داهاتی دووکانەکان ڕاستەوخۆ لەمەراسیمی ساڵانەی خەڵاتی دکتۆر ڕەئوف وەک دیاری دەبەخشرایە خوێندکارە سەرکەوتووەکانی قوتابخانەوخوێندنگە بنەڕەتی وئامادەییەکانی ناو شارۆچکەی تەقتەق کەلەماوەی(10)خەڵاتی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف دا(424)قوتابی وخوێندکار نزیکەی(90)ملیۆن دیناریان پێ بەخشراوە وەک خەڵات.
سێیەم:1/3ی داهاتی دووکانیش لەسەردەمی هەرسێ سەرۆک بنکەکەوە(دکتۆر ڕەئوف ومامۆستاکاکەخان و وهاب عەزیز)ئاراستەکراوە بۆ یارمەتیدانی مزگەوت وقوتابخانەوکتێبخانەوقوتابی و خوێندکاری هەژارو خەڵکی دەست کورت.
چوارەم: ڕوونکردنەوە سەبارەت بەداهاتی دووکانەکان، دیارە ژمارەی دوکانەکان زانراون(8)دوکانن، بەگوێرەی بارودۆخی بازاڕ جیاوازی کەوتووە لەکرێی مانگانەی بۆنمونە سەرەتای بەکرێدانەکە لە 2004ەوە کرێی هەردووکانێک تەنها(50)پەنجا هەزار دیناربووەو داهاتی هەموو ساڵەکە خۆی داوە لە(4،800،000)چوارملیۆن وهەشت سەد هەزار دینار، بەگوێرەی جولانی بازاڕو بارودۆخی ئابوری کرێیەکان دەگۆڕان لە(50بۆ 75)ولە(75بۆ 100)ولە(100بۆ125)و دواجار لە(125بۆ150)هەزاردینار بۆ هەردووکانێک بەکرێ چووە، هەندێک لەخەڵاتەکانی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف خانەوادەی دکتۆر لەدەرەوەی داهاتی بنکەکە پارەی خۆیان دەخستە خەڵاتەکانەوە، تا دوا خەڵات داهاتی بنکەکە ئێستا لەیەک ساڵدا(15)ملیۆن دینارە کە بۆ پرۆژە خۆژینە خێرخوازییەکە خەرج دەکرێت.
وەرچەرخانی بنکەکە لەنیسانی 2015ەوە
دوای ئەوەی بینای بنکەکەمان لەنیسانی 2015ەوە بەتەواوەتی چۆڵکرا، هەردوو فەرمانگەی بێ بینا چوونە بینای تایبەت بەخۆیان، چونکە بینای بنکەکەمان لەماوەی ئەو(11)ساڵە ماندوو کرابوو پێویستی بەنۆژەنکردنەوە هەبوو، بۆیە سەرۆکایەتی بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف بۆ جێبەجێکردنی پەیامی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف بڕیاری نۆژەنکردنەوەی بۆ بنکەکە دەرکردو بنکەکە لەستافێکی کارا خۆی ڕێکخست ئەمانیش:
1-وهاب عەزیز رەشید سەرۆکی بنکە
2-هەڵات دکتۆر ڕەئوف عەزیز ئەندامی بنکە
3-ئاراس عومەر فەتحوڵلا ئەندامی بنکە
ستافی بنکەکە دوای ووتوێژو ڕاوێژ بەرنامە ڕێژی بۆ پلانی نوێی خێرخوازی بنکەکە تەریب لەگەڵ پەیامی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف و کارکردن لەسەر ئەو بنەمایانەی کە دکتۆری خوالێخۆشبوو بنکەکەی لەسەر بونیادنابوو، پشت بەستن بەسیاسەتی خۆژینی بنکەکە لەڕووی داهاتە دیارەکەیەوە پرۆژە خێرخوازییەکە لەخەڵاتی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوفەوە بۆ خوێندکارە سەرکەوتووەکانی تەقتەق فراوانکراو(6)بڕگەی تری پرۆژە خێرخوازییەکە زیادکرا بۆ زیاتر خزمەت گەیاندن بەبواری پەروەردەوفێرکردن لەشارۆچکەی تەقتەق ئەوانیش:
یەکەم: دابینکردنی هۆلی وانەبێژی لەبنکەکە بۆ:-
1- خولی بەهێزکردنی هاوینەی خوێندکارانی ئامادەییەکانی تەقتەق بەتایبەت بۆ هەردوو وانەی(بیرکاری و زمانی ئینگلیزی) پۆلی دوازدەیەم بێ بەرامبەر.
2- خولی فێربوونی زمانی ئینگلیزی وەک زمانێکی ستانداردی جیهانی بۆ گەنجان ولاوان و قوتابیان وخوێندکارانی شارۆچکەی تەقتەق.
3- خولی پیشەیی و هونەری گونجاو لەگەڵ هۆل وشوێنی بنکەکە.
4- کارئاسانی بۆ ڕێکخراوە پیشەییە قوتابی و خوێندکارییەکان لەتەقتەق بۆ ئەنجامدانی کاری وانەبێژی لەبنکەکە خۆبەخشانەوبێ بەرامبەر.
5- رێخۆشکردن بۆ مامۆستاوپسپۆڕو کادری شارەزای بواری پەروەردەو فێرکردن کەشوێنی وانەبێژی بێ بەرامبەریان بۆ دابینکراوە.
دووەم: دابینکردنی سەنتەری کۆمپیوتەر بەهاوکاری کۆمپانیای ڤێنتیجی ئەندازیاری بۆ:
1- کردنەوەی خولی فێربوونی زانستی کۆمپیوتەر بۆ پۆلی حەوتەم وهەشتەمی بنەڕەتی.
2- کردنەوەی خولی فێربوونی کۆمپیوتەر بۆ مامۆستایان وفەرمانبەرانی فەرمانگە حکومی و خوێندنگەکانی شارۆچکەی تەقتەق.
سێیەم: دابینکردنی هۆلی خوێندنەوە بۆ:
1- قوتابیان وخوێندکارانی خوێندنگە بنەڕەتی و ئامادەییەکانی تەقتەق.
2- ئەو مامۆستایانەی خۆبەخشانە وانە بەخوێندکاران دەڵێنەوەو شوێنیان نیە.
چوارەم: وەشاندنی گۆڤارێکی ساڵانەی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری گشتی بۆ:
1- بڵاوکردنەوەی چاڵاکیەکانی بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف.
2- کۆکردنەوەی داتا پەروەردەییەکان و ئاماری ساڵانەی ژمارەی قوتابی و ساواو خوێندکاری خوێندنگە بنەرەتی و ئامادەییەکان و باخچەکانی تەقتەق.
3- دیارخستنی تواناکانی قوتابی و خوێندکارو گەنجانی شارۆچکەی تەقتەق.
4- خستنەڕووی تواناکان لەبواری هونەری و موزیک وشێوەکاری وکەلتوری و پیشەگەری و تاد.
5- داتاکانی بەروبومە بەرهەمهاتووەکانی کشتوکاڵی و گەشتیاری و خزمەتگوزاری و تاد.
6- پێشنیاری زانستی و گونجاو بۆ پێشخستنی شارۆچکەی تەقتەق.
پێنجەم: دابینکردنی کتێبخانەیەکی بچوک بۆ:
1- خوێندکاران وتوێژەرانی تەقتەق تا سوود لەسەرچاوەکانی وەربگرن.
2- خوێندکاران وقوتابیان تا بتوانن لەئامادەکردن و پێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکانیان سوودی لێوەربگرن.
3- قوتابیان وخوێندکاران تاوەکو لایەنی خوێندنەوەیان بەهێز بکەن.
شەشەم: خەڵاتی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف بۆ:-
1- یەکەمی سەر ئاستی تەقتەق لەقۆناغی شەشەمی بنەڕەتیەوە تاوەکو دوازدەیەمی وێژەیی و زانستی لەقوتابخانە بنەڕەتی و خوێندنگە ئامادەییەکانی ناو شارۆچکەی تەقتەق.
2- پێدانی بڕوانامەی ڕێزلێنان بۆ هەموو ئەو قوتابی و خوێندکارانەی لەسەر ئاستی قوتابخانەو خوێندنگەکانیان لەپۆلەکانی خۆیان پلەی یەکەم بەدەست دێنن لە پۆلی شەشەمەوە تاوەکو دوازدەیەمی وێژەیی و زانستی.
⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Sources
[1]🇰 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (ئاراس ئیلنجاغی) سەبارەت بە (کورتەیەک لەسەر مێژووى بنکەى خێرخوازى دکتۆر رەئوف و چالاکى و بەرنامەکانى ) لە: 10-4-2017 0:04:38

⁉️ Items Property - Meta-Data
🏷️ Group:☂️ Parties & Organizations
🏳️ Articles language:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 Cities⚪ Koya
🗺 Country - Province⬇️ South Kurdistan
🚩 Organization👐 Charity

⁉️ Technical Metadata
©️ The copyright of this item has been issued to Kurdipedia by the item''s owner!
✨ Item Quality: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Bad👎
✖️
 40%-49%
Bad
✖️
 50%-59%
Poor
✔️
 60%-69%
Average
✔️
 70%-79%
Very good
✔️
 80%-89%
Very good👍
✔️
 90%-99%
Excellent👏
99%
✔️
Added by (Hawrê Baxewan) on Apr 11 2017 9:28AM
✍️ This item recently updated by (System Administrator) on: Apr 12 2017 1:56PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 This item has been viewed 13,389 times

📚 Attached files - Version
Type Version 💾📖🕒📅 👫 Editor Name
📷 Photo file 1.0.1120 KB Apr 11 2017 9:31AMHawrê Baxewan
✍️ Update this item!
☰ More
⭐ Add to my collections
💬 Write your comment about this item!

✍️ Items history
🏷️ Metadata
RSS

📷 Search in Google for images related to the selected item!
🔎 Search in Google for selected item!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Ranking item
1 Vote 3 ⭐
⭐⭐⭐⭐⭐ Excellent
⭐⭐⭐⭐ Very good
⭐⭐⭐ Average
⭐⭐ Poor
⭐ Bad

بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف

📚 Related files: 1
📂[ More...]
🖇 Linked items: 8
👫 Biography
1.👁️ئاراس ئیلنجاغی
2.👁️ڕەئوف کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعید
📅 Dates & Events
1.👁️01-05-2015
2.👁️09-05-2004
3.👁️10-07-2013
4.👁️12-08-2002
5.👁️18-08-2002
📄 Publications
1.👁️ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف
📂[ More...]
📷 دکتۆر ڕەئوف لەخانەکەی کێخوا عەزيزی تەقتەق | 🏷️ Group: Image and Description | Articles language: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

دكتۆر ره‌ئوف

ئەم وێنەيە ئەرشيفی کاک وهاب عەزيز رەشيدوهاب عەزيز رەشيد تەقتەقتەقتەقی-يە، ساڵی 1968 گيراوە لە خانەکەی ماڵی کێخوا عەزيزی کێخوا رەشيدی تەقتەق، دکتۆر ڕەئوف کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعیدڕەئوف کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعید کەسايەتی مێژوی تەقتەق و کوردستان خاوەنی بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوفبنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف لەسەر پشتی وڵاغە بەرزەيەکە وێنەکەی بۆ يادگاری گرتووە.
⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Sources
[1]🇰 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئاراس ئیلنجاغی

⁉️ Items Property - Meta-Data
🏷️ Group:📷 Image and Description
🏳️ Articles language:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
🏙 Cities⚪ Koya
🗺 Country - Province⬇️ South Kurdistan

⁉️ Technical Metadata
©️ The copyright of this item has been issued to Kurdipedia by the item''s owner!
✨ Item Quality: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Bad👎
✖️
 40%-49%
Bad
✖️
 50%-59%
Poor
✔️
 60%-69%
Average
✔️
 70%-79%
Very good
✔️
 80%-89%
Very good👍
✔️
 90%-99%
Excellent👏
99%
✔️
Added by (Aras Îlncaxî) on Feb 12 2019 8:17AM
👌 This article has been reviewed and released by (Hawrê Baxewan) on Feb 12 2019 9:18AM
✍️ This item recently updated by (Hawrê Baxewan) on: Feb 12 2019 9:18AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 This item has been viewed 512 times

📚 Attached files - Version
Type Version 💾📖🕒📅 👫 Editor Name
📷 Photo file 1.0.183 KB Feb 12 2019 8:18AMAras Îlncaxî
✍️ Update this item!
☰ More
⭐ Add to my collections
💬 Write your comment about this item!

✍️ Items history
🏷️ Metadata
RSS

📷 Search in Google for images related to the selected item!
🔎 Search in Google for selected item!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Ranking item
⭐⭐⭐⭐⭐ Excellent
⭐⭐⭐⭐ Very good
⭐⭐⭐ Average
⭐⭐ Poor
⭐ Bad

دكتۆر ره‌ئوف

📚 Related files: 0
🖇 Linked items: 1
📄 Publications
1.👁️ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف
📂[ More...]
📄 ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف | 🏷️ Group: Publications | Articles language: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف

Related files 📂
ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف
گۆڤارێکی ساڵانەی پەروەردەیی و ڕۆشنبیری گشتییە
بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف لە تەقتەق دەریدەکات
ژمارە 1 ی ئەیلولی 2015
خاوەن ئیمتیاز: هەڵات رەئوف عەزیز
سەرنوسەر: ئاراس ئیلینجاغی
نەخشە ساز: پەیام ئەحمەد
ناونيشان: تەقتةق، شەقامی سەرەکی، بەرامبەر پارکی شەهيد ناميق تاڵەبانی، نزيک مزگەوتی گةورەی تەقتەق
⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ Items Property - Meta-Data
🏷️ Group:📄 Publications
🏳️ Articles language:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
⚙ !Continuous publishingNo specified
🗺 Country - Province⬇️ South Kurdistan
🌐 Language - Dialect🏳️ Kurdish - Sorani
📰 Publication📒 Annual magazine

⁉️ Technical Metadata
©️ The copyright of this item has been issued to Kurdipedia by the item''s owner!
✨ Item Quality: 98% ✔️
98%
✖️
 30%-39%
Bad👎
✖️
 40%-49%
Bad
✖️
 50%-59%
Poor
✔️
 60%-69%
Average
✔️
 70%-79%
Very good
✔️
 80%-89%
Very good👍
✔️
 90%-99%
Excellent👏
98%
✔️
Added by (Ziryan Serçinarî) on Mar 31 2019 10:27AM
👌 This article has been reviewed and released by (Hawrê Baxewan) on Apr 5 2019 4:10PM
✍️ This item recently updated by (Hawrê Baxewan) on: Apr 5 2019 4:10PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ This item according to Kurdipedia''s 📏 Standards is not finalized yet!
👁 This item has been viewed 741 times

📚 Attached files - Version
Type Version 💾📖🕒📅 👫 Editor Name
📷 Photo file 1.0.155 KB Mar 31 2019 10:48AMZiryan Serçinarî
✍️ Update this item!
☰ More
⭐ Add to my collections
💬 Write your comment about this item!

✍️ Items history
🏷️ Metadata
RSS

📷 Search in Google for images related to the selected item!
🔎 Search in Google for selected item!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Ranking item
⭐⭐⭐⭐⭐ Excellent
⭐⭐⭐⭐ Very good
⭐⭐⭐ Average
⭐⭐ Poor
⭐ Bad

ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف

📚 Related files: 2
ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف
📂[ More...]
🖇 Linked items: 5
📖 Articles
1.👁️سێزدەمين خەڵاتی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف
👫 Biography
1.👁️ئاراس ئیلنجاغی
📷 Image and Description
1.👁️دکتۆر ڕەئوف لەخانەکەی کێخوا عەزيزی تەقتەق
📕 Library
1.👁️کەسایەتی دکتۆر رەئوف؛ ژیان و کار و هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی
☂️ Parties & Organizations
1.👁️بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف
📂[ More...]
📖 سێزدەمين خەڵاتی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف | 🏷️ Group: Articles | Articles language: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

سێزدەمين خەڵاتی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف

Related files 📂
لە يازدەمين ساڵوەگەڕی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف بەرێوەچوو
بەئامادەبوونی بەرێوەبەری ناحيەی تەقتەقتەقتەق بەوەکالەت(فاتح حسين حمدامين) و نوێنەری بەرێوەبەرايەتی پەروەردەی کۆيەکۆيە سەرپەرشتياری کارگێڕی(کەمال عوسمان عەلی) و سەرۆکی بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف(وهاب عەزيز رەشيد) ونوێنەری خانەوادەی دکتۆر ڕەئوف خاتوو(گەلاوێژ مەلا نوری) هاوسەری دکتۆری کۆچکردو ئەندازيار(هەڵات دکتۆر رِەف) و سەرپەرشتيارانی پەروەردەيی کۆيە و بەرێوەبەری خوێندنگەکانی ناو شارۆچکەی تەقتەق و بەرێوەبەری فەرمانگە حکوميەکانی تەقتەق و کەسايەتيەکانی شاری تەقتەق و کەس و کار و دايک وباوکانی خوێندکارانی سەرکەوتوو لەسەر ئاستی تەقتەق و کۆيە، ئەمڕۆ 17-9-2017 رۆژی يەکشەممە لە سعات 10ی سەر لەبەيانی لە يازدەمين ساڵوەگەڕی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف سێزدەمين مەراسيمی ساڵانەی خەڵاتی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف
بەرێوەچوو.
بڕگەکانی مەراسيم بە ساتێ وەستان بۆ گيانی پاکی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف و شەهيدانی ڕێگای کوردستان دەستی پێکرد و وتەی بەخێرهێنانی ئامادەبوان لەلايەن سەرپەرشتياری مەراسيم(حاکم فاتح حسين) پێشکەشکراو وتەی بەرێوەبەرايەتی پەروەردەی کۆيە لەلايەن مامۆستا(کەمال عوسمان) خوێنرايەوه و وتەی بەرێوەبەری بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف لەلايەن(ئاراس ئيلنجاغیئاراس ئيلنجاغی) يەوە بۆ ئامادەبوان پێشکەشکرا ودواتر ئاماری ساڵانەی پەروەردەيی و چالاکيەکانی بنکەی خێرخوازی دکتۆر رِەئوف و لێدوان و بيروبۆچونی خوێندکارانی سەرکەوتووی سەر ئاستی تەقتەق و کۆيە و پەيڤی مامۆستايانی خۆبەخش بەڕاپۆرت و ڤيديۆيی بە داتاشۆ بۆ ئامادەبووان نمايشکرا، و خەڵاتی رێزڵێنان بەخشرايە(10) مامۆستای خۆبەخش و خەڵات و رێزڵێنانيش درا بە(19) قوتابی و خوێندکار و(1) کامێرمان و فۆتۆگرافەر و ڕاگەياندنکاری سەرکەوتوو خۆبەخشی تەقتەق-يش خەڵاتکرادواتر لەکؤتاييدا وتاری بنەمالە لەلايەن هەلات دکتؤر رەئوف خوينرايەوە.
جێگەی ئاماژەيە(بنکەی خێرخوازی دکتۆر رەئوفبنکەی خێرخوازی دکتۆر رەئوف) لەساڵی خوێندنی(2003-2004)دامەزراوە بۆ خزمەتکردن بە توێژی خوێندکاران خۆبەخشانە و بێ بەرامبەر و تا ئەمڕۆ464خوێندکار و قوتابی سەرکەوتووی تەقتەق و دەوروبەری خەڵاتکردووە بە گوژمەی(95)نەوەد وپێنج مليۆن دينار.[1]
⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Sources
[1]🇰 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | ئامادەکردنی کوردیپێدیا - ئاراس ئیلنجاغی

⁉️ Items Property - Meta-Data
🏷️ Group:📖 Articles
🏳️ Articles language:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Publication date: 16-09-2017
📙 Book🎒 Education
🏙 Cities⚪ Koya
🗺 Country - Province⬇️ South Kurdistan
🌐 Language - Dialect🏳️ Kurdish - Sorani

⁉️ Technical Metadata
©️ The copyright of this item has been issued to Kurdipedia by the item''s owner!
✨ Item Quality: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Bad👎
✖️
 40%-49%
Bad
✖️
 50%-59%
Poor
✔️
 60%-69%
Average
✔️
 70%-79%
Very good
✔️
 80%-89%
Very good👍
✔️
 90%-99%
Excellent👏
99%
✔️
Added by (Aras Îlncaxî) on Sep 17 2017 2:48PM
👌 This article has been reviewed and released by (Hawrê Baxewan) on Sep 17 2017 10:09PM
✍️ This item recently updated by (Hawrê Baxewan) on: Sep 17 2017 10:29PM
☁️ URL
🔗
🔗
⚠️ This item according to Kurdipedia''s 📏 Standards is not finalized yet!
👁 This item has been viewed 3,437 times

📚 Attached files - Version
Type Version 💾📖🕒📅 👫 Editor Name
📷 Photo file 1.0.1163 KB Sep 17 2017 2:52PMAras Îlncaxî
✍️ Update this item!
☰ More
⭐ Add to my collections
💬 Write your comment about this item!

✍️ Items history
🏷️ Metadata
RSS

📷 Search in Google for images related to the selected item!
🔎 Search in Google for selected item!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Ranking item
⭐⭐⭐⭐⭐ Excellent
⭐⭐⭐⭐ Very good
⭐⭐⭐ Average
⭐⭐ Poor
⭐ Bad

سێزدەمين خەڵاتی ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف

📚 Related files: 3
📂[ More...]
🖇 Linked items: 2
📅 Dates & Events
1.👁️16-09-2017
📄 Publications
1.👁️ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف
📂[ More...]
👫 ڕەئوف کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعید - دکتۆر ڕەئوف | 🏷️ Group: Biography | Articles language: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

ڕەئوف کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعید

ناوی تەواوی(ڕەئوف کوری کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعید)ە، لە خانەوادەیەکی کێخوا زادەی مەلاکی تەقتەقتەقتەق-ە، ساڵی(1947) لە شارۆچکەی تەقتەق چاوی بەژیان هەڵێناوە، دوای کێخوا عەزیزی باوکی ئەو وەک کوێخایەکی خاوەن بڕوانامەو مەعریفە وئەکادیمیەکی پسپۆڕ لە بنەماڵەکەیان دەرکەوت، خێزانەکەشی ناوی (گەلاوێژ موحەممەد نوری) نەوەی مەلا نوری ئیمام قاسمی شاری کەرکوککەرکوکە.
دکتۆر ڕەئوف وەک هەموو مناڵانی تەقتەق خوێندنی سەرەتایی لە زێدی خۆی تەقتەق دەستپێکردووە و قۆناغەکانیتری ناوەندی و ئامادەیی لەکۆیەکۆیە و هەولێرهەولێر تەواوکردووە.
ساڵی 1969 لەزانکۆی بەغداد کۆلیژی ڤێتەرنەری بەسەرکەوتوویی تەواو کردووە و لەبەر بەرزی ئاستی زانستی و توانای خوالێخۆشبوو بۆ زیاتر خوێندن و بڕینی قۆناغە زانستیەکانیتر ڕوو دەکاتە ووڵاتی بەریتانیاو لە زانکۆی لیڤەرپولی بەریتانی لە خوێندنی باڵا وەردەگیرێت و بەسەرکەوتوویی ساڵی 1976 لە زانکۆی لیڤرپول ماستەری لەبواری زانستی پزیشکی ڤێتەرنەری بەدەستهێناوە، لەهەمان زانکۆو پسپۆڕیدا لەساڵی 1979 دکتۆرای تەواوکردووە.
دوای تەواو کردنی قۆناغەکانی خوێندن لەسلک وپۆستی جیاجیادا خزمەتیکردووە وەک:
1- پیشەی پیرۆزی مامۆستایەتی لەپەیمانگای ڤێرتێرنەری لەشاری بەغداد لەنێوان ساڵانی(1970-1971).
2- بۆماوەی چوار ساڵان بەرێوەبەری فەرمانگەی بەیتەرەی هەولێر بووە(1971-1975).
3- چوارساڵیتر لەنێوان ساڵانی(1980-1984)لەزانکۆی موسڵموسڵ مامۆستایەتی کردووە.
4- لەنێوان ساڵانی(1984-1988) بەرێوەبەر بووە لە کۆمپانیای پەلەوەڕی گشتی لەناوچەی کوردستان(مەبەست هەرێمی کوردستانی عێراق)ە.
5- ساڵێک بەرێوەبەری تاقیگەی ڤێرتێرنەری بووە لەناوچەی کوردستان(1988-1989).
6- لەنێوان ساڵانی(1991-1993) بۆ ماوەی 2ساڵ مامۆستای زانکۆی سەلاحەددین بووە.
7- بۆ ماوەی سێ ساڵان وەک پسپۆڕ لەڕێکخراوی فاو کاریکردووە لەنێوان ساڵانی(1997-2000).
8- دامەزرێنەری بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوفە لە تەقتەق لەنێوان ساڵانی(2002-2003).
9- لەساڵی(2003-2004) لێپرسراوی کۆمیتەی ریفراندۆم بووە لە ووڵاتی بەریتانیا.
بەداخەوە ئەم مرۆڤە بەتواناو بلیمەتەی شارۆچکەکەمان ماوەی تەمەنی کورت بوو(59)ساڵ ژیا، ئەو مرۆڤە خۆراگرە چوارساڵ (2002-2006) دووچاری نەخۆشی هات و وورە بەرزانە دوای سێ نەشتەرگەری لەووڵاتی بەریتانیاوئەلمانیا، دواجار لەشاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان لەبەرواری 15-09-2006 لە دەمژمێر2:10دوو و دەقیقەی بەیانی ماڵئاوایی لێکردین و دڵەگەورەکەی لەلێدان کەوت و لەگۆڕستانی(بانەڕەقە)ی زێدەکەی خۆی تەقتەق بەخاک سپێردرا.
دوای کۆچی دوایی دکتۆر ڕەئوف لەساڵی 2011 ڕێزلێنانی فەخری دەی جیهانی پێدراوە و هەروەها لەشاری (زاخۆزاخۆ)ش بنکەیەک بۆ توێژینەوەی ڤێرتێرنەری بەناوی ئەم زاتەوە ناونراوە، و لەساڵی 2015ەوەش بەرێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە بۆ رێزلێنان لەکارە خێرخوازییە پەروەردەییەکانی خوێندنگەیەکی بنەڕەتی بەناوی(خوێندنگەی دکتۆر ڕەئوفی بنەرەتی کوران) ناو لێنا.
جگە لەکارە جوان وچاکەکانی دکتۆر لەدوای خۆی دوو کوڕی بەناوەکانی(هەڵات:ئەندازیارە و ڕۆژ: دکتۆری نەخۆشیە دەرونیەکانە، لەگەڵ کچێک بەناوی شیرین مامۆستای زمانی ئینگلیزییە)بەجێهێشتووە.
هەزاران سلاو بۆ گیانی پاکی خوالێخۆشبوو دکتۆر ڕەئوف و داواکارین خودای دلۆڤان بە بەهەشتی بەرینی شاد بکات.
⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!


🗄 Sources
[1]🇰 | 🏳️ کوردیی ناوەڕاست | تۆمارێکی تایبەت بۆ کوردیپێدیا لەلایەن (ئاراس ئیلنجاغی) سەبارەت بە (ژیاننامەی دکتۆر رەئوف) لە: 11-4-2017 22:24:25

⁉️ Items Property - Meta-Data
🏷️ Group:👫 Biography
🏳️ Articles language:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📅 Date of Death: 15-09-2006
💓 Alive?✖️ ✖️
🏙 Cities⚪ Koya
🗺 Country - Province⬇️ South Kurdistan
⚤ Gender👨 Male
🌐 Language - Dialect🏳️ Kurdish - Sorani
👥 Nation☀️ Kurd
👫 People type👐 Charity

⁉️ Technical Metadata
©️ The copyright of this item has been issued to Kurdipedia by the item''s owner!
✨ Item Quality: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Bad👎
✖️
 40%-49%
Bad
✖️
 50%-59%
Poor
✔️
 60%-69%
Average
✔️
 70%-79%
Very good
✔️
 80%-89%
Very good👍
✔️
 90%-99%
Excellent👏
99%
✔️
Added by (Hawrê Baxewan) on Apr 12 2017 1:40PM
✍️ This item recently updated by (Hawrê Baxewan) on: Sep 15 2018 5:40PM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 This item has been viewed 7,776 times

📚 Attached files - Version
Type Version 💾📖🕒📅 👫 Editor Name
📷 Photo file 1.0.191 KB Apr 12 2017 1:45PMHawrê Baxewan
✍️ Update this item!
☰ More
⭐ Add to my collections
💬 Write your comment about this item!

✍️ Items history
🏷️ Metadata
RSS

📷 Search in Google for images related to the selected item!
🔎 Search in Google for selected item!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Ranking item
⭐⭐⭐⭐⭐ Excellent
⭐⭐⭐⭐ Very good
⭐⭐⭐ Average
⭐⭐ Poor
⭐ Bad

ڕەئوف کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعید

📚 Related files: 0
🖇 Linked items: 4
👫 Biography
1.👁️ئاراس ئیلنجاغی
📅 Dates & Events
1.👁️15-09-2006
📕 Library
1.👁️کەسایەتی دکتۆر رەئوف؛ ژیان و کار و هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی
☂️ Parties & Organizations
1.👁️بنکەی خێرخوازی دکتۆر ڕەئوف
📂[ More...]
📕 کەسایەتی دکتۆر رەئوف؛ ژیان و کار و هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی | 🏷️ Group: Library | Articles language: 🏳️ کوردیی ناوەڕاست
✍️

کەسایەتی دکتۆر رەئوف؛ ژیان و کار و هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی

ئاراس ئیلنجاغیئاراس ئیلنجاغی
2012
🔗 Read the book: کەسایەتی دکتۆر رەئوف؛ ژیان و کار و هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی
📥 Total download: 906 times
⚠️ This item has been written in (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) language, click on icon to open the item in the original language!
⚠️ ئەم بابەتە بەزمانی (🏳️ کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!

⁉️ Items Property - Meta-Data
🏷️ Group:📕 Library
🏳️ Articles language:🏳️ کوردیی ناوەڕاست
📙 Book📖 Biography
🗺 Country - Province⬇️ South Kurdistan
🌐 Language - Dialect🏳️ Kurdish - Sorani
📄 PDF ✔️
🖨 Publisher Aras

⁉️ Technical Metadata
©️ The copyright of this item has been issued to Kurdipedia by the item''s owner!
✨ Item Quality: 99% ✔️
99%
✖️
 30%-39%
Bad👎
✖️
 40%-49%
Bad
✖️
 50%-59%
Poor
✔️
 60%-69%
Average
✔️
 70%-79%
Very good
✔️
 80%-89%
Very good👍
✔️
 90%-99%
Excellent👏
99%
✔️
Added by (Hawrê Baxewan) on Dec 15 2013 11:06PM
✍️ This item recently updated by (Hawrê Baxewan) on: Jul 25 2017 11:10AM
☁️ URL
🔗
🔗
👁 This item has been viewed 13,599 times

📚 Attached files - Version
Type Version 💾📖🕒📅 👫 Editor Name
📷 Photo file 1.0.158 KB Dec 15 2013 11:06PMHawrê Baxewan
📕 PDF file 1.0.19 MB 74 Dec 15 2013 11:06PMHawrê Baxewan
✍️ Update this item!
☰ More
⭐ Add to my collections
💬 Write your comment about this item!

✍️ Items history
🏷️ Metadata
RSS

📷 Search in Google for images related to the selected item!
🔎 Search in Google for selected item!
⠪ Share
Facebook
Twitter
LinkedIn
Whats App
Viber
SMS
Facebook Messenger
E-Mail
👍
⭐ Ranking item
⭐⭐⭐⭐⭐ Excellent
⭐⭐⭐⭐ Very good
⭐⭐⭐ Average
⭐⭐ Poor
⭐ Bad

کەسایەتی دکتۆر رەئوف؛ ژیان و کار و هەڵوێستی مرۆڤدۆستانەی

📚 Related files: 0
🖇 Linked items: 3
👫 Biography
1.👁️ئاراس ئیلنجاغی
2.👁️ڕەئوف کێخوا عەزیزی کێخوا ڕەشیدی کێخوا سەعید
📄 Publications
1.👁️ساڵانەی دکتۆر ڕەئوف
📂[ More...]

Kurdipedia.org (2008 - 2020) version: 12.04
| 📩 contact@kurdipedia.org | ✔️CSS3 | ✔️HTML5
| Page generation time: 7,581 second(s)!
☎ +9647701579153 +9647503268282
| ☎ +31654710293 +31619975574