$پێناسە$
ناوەندێکی سەربەخۆی ناحکومی و ناحیزبییە بەشێوەیەکی خۆبەخشانە و بەبێ لەبەرچاوگرتنی سود و بەرژەوەندی تایبەت، لەپێناو پرسەکانی تایبەت بەتۆێژی #گەنجان# کاردەکات.
$ئامانجەکان$
لەگرنگترین ئەو ئامانجانەی ناوەندی ئایندە بۆ پرسەکانی گەنج، هەوڵی لەپێناودا دەدات:
- بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری گەنجان.
- هاندانی گەنجان بۆ بەشداریکردنی چالاکانەتر لەبواری ڕامیاری.
- گەیاندنی گەنج بەناوەندەکانی بڕیاردان.
- دروستکردنی کەشی دیموکراسی بۆ دیالۆگ.
- بڵاوکردنەوەی ڕۆحی یەکتر قبوڵکردن لەنێوان توێژی گەنجان.
- بڵاوکردنەوەی هزری #یەکسانی# لەنێوان ڕەگەزی نێر و مێ.
- کەمکردنەوەی بۆشایی نێوان گەنج و دەسەڵات.