ئەمڕۆ چوار شەممە 31ی کانوونی دووەمی 2024، لەمەڕاسیمی ساڵیادی شەهید بوونی شاسوار جەلال، ناسراو بە #شەهید ئارام#، بەڕێز #لاهور شێخ جەنگی# کاتێک پەیامنێری بوار پرسیار لەبارەى دروستکردنی حیزبەکەی لێ دەکات، جەنابیان، بە زمانێکی زبر و تۆمەت بەخشینەوە وەڵامی پەیامنێرمان دەداتەوە و دەڵێتئەو زانیارییانەی بوار لەبارەى دروستکردنى حزب ڕاست نین و سایتی بوار سایتێکی درۆزنە.
ئێمە لە دەزگای میدیایی بوار، وەک مافێکى سروشتى خۆمان لە پێناو چەواشەنەکردنى وەرگرانمان بە پێویستمانزانى وەرگرانمان دڵنیابکەینەوە کە پابەندین بە بنەما ئەخلاقى و پیشەییەکانى کارى میدیایى و هەرگیز ڕێگە بەخۆمان نادەین زانیارى ناڕاست بڵاوبکەینەوە، یاخود بچینە ناو ململانێى سیاسى لایەنگرانە، بەڵکو ئامانجمانە زانیارى ڕاست و دروست پێشکەش بە وەرگرانمان بکەین.
پێمان سەیرە کە بەڕێز لاهور شێخ جەنگی، بەو هەڵچوون و زمانە وەڵامى ڕۆژنامەنووسان دەداتەوە، چونکە ئەگەر ناوبراو نوسراوەکەى بوار لەبارەى دروست بوونى ڕەوتە نوێیەکەى بە ڕاست نازانێت دەیتوانی بە بەڵگە وەڵام بداتەوە، یاخود سکاڵای یاسایی لەسەر دەزگای میدیایی بوار تۆمار بکات، چونکە ئه و لە هەموو کەس زیاتر شارەزاترە لە گرتنەبەرى ڕێگاى دادگا.
بوار نەک هەر داکۆکى لە ڕاستى و دروستى زانیارییەکانى لەسەر ئه و کەیسە دەکاتەوە، بەڵکو لێرەوە تەحەداى ( بەڕێز لاهور شێخ جەنگی و دیوانی سەرۆکايەتى ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان) دەکات، ئەگەر ئەو بەڵگەنامانەی لەبارەى ڕەوتى بەرەى گەل بڵاومانکردۆتەوە ڕاست و پشتڕاستکراوە نین، ئەوا هەرسێ لایەن دەچینە دادگا و لەوێ دەیسەلمێنن کێ ڕاستگۆ بووە لەگەڵ وەرگرانى خۆى و کێ درۆى کردووە لەگەڵ جەماوەرەکەى و ڕاستییەکان دەشارێتەوە. [1]
دەزگای میدیایی بوار
31ی کانوونی دووەمی 2024
=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بەڵگەنامەیە کێشەی ڕێنووس و ڕێزمانیی هەیە، کوردیپێدیا بەمەبەست هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=