کوردیپێدیا گۆرەتەرین سەرچەمەی فرەزۋانیی پەی زانیارییە کورڎییا
چە بارەو ئېمە
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
 گېڵای شۊنۊ
 ڕوخسار
  دۊخی تاریک
 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
 گېڵای
 تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
 ئامرازۍ
 زۋانۍ
 ھەژمارو من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2026
کتېبخانە
 
تۊمارکەرڎەی بابەتۍ
   ورڎ گېڵای
پێۋەڼی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زېیاتەر...
 زېیاتەر...
 
 دۊخی تاریک
 سلاید بار
 قەبارەو فۆنتی


 ڕېکۋستە ۋەرینییەکې
چە بارەو ئېمە
بابەتۍ ڕېکۆتییە!
مەرجو بەکاربەرڎەی
ئەڕشیڤگەرۍ کوردیپێدیای
چنین دېیەی تۊ
گلېرۆکریێ بەکاربەری
کڕۆنۆلۆژیاو ڕۇداۋەکا
 چالاکیۍ - کوردیپێدیا
یارڎی
 زېیاتەر
 نامۍ کورڎیۍ پەی زاڕۊڵا
 گېڵای بە کلیک
ئامارۍ
بابەتۍ
  585,767
ۋېنۍ
  124,278
کتېبۍ PDF
  22,112
فایلی پەیوەڼیدار
  126,236
ڤیدیۆ
  2,187
زۋان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
317,066
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,606
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,732
عربي - Arabic 
43,981
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,637
فارسی - Farsi 
15,802
English - English 
8,530
Türkçe - Turkish 
3,830
Deutsch - German 
2,032
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پېڕە
هەورامی
ژیواینامە 
248
یاگۍ 
6
پارتیۍ و ڕېکۋزیێ 
1
ۋەڵاکریێ (گۊڤارۍ و ڕۊجنامۍ و ...) 
2
نامۍ کورڎیۍ 
1
پەندۍ 
933
ۋاچۍ و دەسەۋاچۍ 
61,590
کتېبخانە 
100
کوڵەباس 
3,290
شەھیدۍ 
4
بەڵگەنامۍ 
55
ئامارۍ و ڕاپەرسیۍ 
1
ھۊنیێ 
1,390
ئیدیۆم 
111
کۊگاو پەرۋەڼا (فاییلا)
MP3 
1,498
PDF 
34,738
MP4 
3,837
IMG 
234,380
∑   سەرجەم 
274,453
گېڵای شۊنۊ دلېنارە
25 فلسییەکەی ژەنەڕاڵ بارزانی و 100 فلسییەکەی عەبدولکەریم قاسم
پېڕە: کوڵەباس
زانیارییەکۍ کوردیپێدیای چە گرڎ کات و یاگېۋۆ و پەی گرڎ کات و یاگېۋېچەنۍ!
ھامبەشیکەرڎەی
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
ھۊرسەنگنای تۊماری
نایاب
فرە خاسە
خاسە
خرابە نېیەنە
خرابە
ۋزەش دلۍ ڕیزبەڼیی گلېرۆکریێکاو وېم
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ۋەڵینەو دەستکاریی بابەتۍ
Metadata
RSS
چە گوگڵ پەی ۋېنە پەیۋەستا بە بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە
چە گوگڵ پەی بابەتۍ دەسنیشانکریێ گېڵە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
25 فلسییەکەی ژەنەڕاڵ بارزانی و 100 فلسییەکەی عەبدولکەریم قاسم
25 فلسییەکەی ژەنەڕاڵ بارزانی و 100 فلسییەکەی عەبدولکەریم قاسم
=KTML_Bold=25 فلسییەکەی ژەنەڕاڵ بارزانی و 100 فلسییەکەی عەبدولکەریم قاسم=KTML_End=
#کاوە ئەمین#

دەمزانی باوکی لە ئەسپسوارەکانی مەلیک مەحموو بووە، پیاوێکی قسە لەڕوو و ئازا و کوردپەروەر بووە، پێش ئەوەی کۆچی دوایی بکات، هەموو بەسەرهاتەکانی بۆ مەلا نووری کوڕی گێڕاوەتەوە، بۆ ئەوەی وەک یادوەری و بەڵگەیەکی مێژوویی سەردەمی شێخ مەحموود چاپ و بڵاوبکرێتەوە. دەمویست بۆ وەڵامی چەند پرسیارێکی مێژوویی سەردانی بکەم، کە تەلەفونم بۆ کرد، بەدڵخۆشییەوە گوتی: دەرگای ماڵم لەسەر پشتە بۆ تۆ!

ماڵەکەی یەکێکە لە ماڵە قەدیمییەکانی شار، حەوشەیەکی بەرفراوان و چەند هۆدە و هەیوانێک، ماڵێک کە هێشتا بۆنی خاک و کتێبە کۆن و دەستنووسە ئایینییەکانی لێدێت.

چەند فەقێیەک بەدەوروخولی مامۆستادا دێن و دەچن، بەڵام مامۆستا چاوەڕوانی پرسیارەکانی منی دەکرد. ژوورەکە لە حوجرەیەکی جارانی دەچوو، بەڵام ئێرە پۆشتەو پەرداخ و رووناکە. دەمویست هەموو شتێکم بۆ باس بکات، دەتگوت کانیاوێکی روونە و بە کاوەخۆی لە دڵی شاخێکەوە دێتە دەرەوە، بۆیە لە دڵی خۆم دا گوتم ئەمەیە بابەتی (پەنجەمۆر)، ئیدی رێککەوتین، دواتر لە چەند بەشێک دا بەسەرهاتە پڕماجەراجۆییەکانی بگێڕینەوە.

مامۆستا، مەلای تابووری سوپای عێراق بووە، رەنگە خەڵکانێک بپرسن ئەگەر کوردپەروەر بووە بۆچی لەنێو سوپایەکی داگیرکەری وەکو عێراق دا مەلایەتی کردووە، ئەوە پرسیارێکی بەجێیە، رەنگە مامۆستا خۆی بتوانێت وەڵام بداتەوە، بەڵام بەهۆی پیشەکەیەوە شایەتی لەسەر دەیان رووداوی مێژوویی گرنگ دەدات و وەکو بەڵگەی مێژوویی، بەها و نرخی خۆیان هەیە.

سەرەتای شۆڕشی ئەیلوولە، سوپای عێراق دوای تەنگپێهەڵچنینی هێزەکانی شۆڕش لە دەربەندی بازیان و #دەربەندیخان#، بەهەموو هێزی خۆیەوە هێرش دەکات بۆ دەڤەری بادینان و بارزان، دەیەوێت وەکو خۆیان دەیانگوت بەزوویی سەری مارەکە پان بکەنەوە، ئاخر بارزانییەکان پێشتریش چەند جارێک بەگژ سوپای عوسمانی و تورکی و عێراقی دا چووبوونەوە. مامۆستا چەند بەسەرهاتێکی کەتواریی (واقیعی) بۆ گێڕامەوە، کە وەکو بەڵگەی مێژوویی لای خۆم تۆمارکردوون، ئەمانە ئەوەمان نیشاندەدەن کە بارزانییەکان چەند وەفاداربوون بۆ ژەنەڕاڵ بارزانی.

مامۆستا بە زمانی مەلایانەوە بەم شێوەیە قسەی بۆ کردم: ئێمە فەوجی یەکی لیوای چواری سوپای عێراق، یەکەم فەوج بووین کە چووینە بارزان. ئامر لیواکەمان دەیویست عەقڵیەت و وەفاداری بارزانییەکان بۆ سەرۆکەکەیان تاقی بکاتەوە. رۆژێک منداڵێکیان هێنا، تەمەنی هەروا حەوت بۆ هەشت ساڵێک دەبوو. ئەوکاتە پارەی بیستوپێنج فلسی و سەت فلسی هەبوو، بیستوپێنج فلسییەکە قەبارەی بچکۆلە بوو لەچاو سەت فلسییەکە! بە منداڵەکەیان گوت ئەم بستوپێنج فلسیی مەلا مستەفا بارزانییە و ئەوەش سەت فلسیی عەبدولکەریم قاسمی سەرۆکی عێراقە، تۆ کامیان هەڵدەبژێریت؟ منداڵەکە گوتی من بیستوپێنج فلسییەکە هەڵدەبژێرم! کە لێیان پرسی بۆچی؟ خۆ ئەوە کەمترە لە سەت فلسییەکە؟ گوتی ئاخر ئێوە ناڵێن ئەوە هی مەلا مستەفایە، کەواتە ئەوەیان هی سەرۆکی کوردە، بەڵام سەت فلسییەکە هی دووژمنی مەلا مستەفایە! بۆیە من ئەوەی مەلا مستەفا هەڵدەبژێرم! منداڵێکی زۆر چاونەترس و ئازابوو.

بەسەرهاتێکی دیکەش کە یەکێک لە ئەفسەرەکانی سوپا کە خۆی عەرەب بوو، کورێکیشی لەگەڵ بوو، پلەی مولازم بوو،بەوشێوەیە ئەم چیرۆکە ناخهەژێنەی بۆ گێڕامەوە:ئێمە سەربازبووین و بەشداریمان لە دژی شۆڕشی یەکەمی بارزان دا کرد، گوندەکەمان تۆپباران کرد، کاتێک چووینە ناو گوندەکەوە ژنێکمان بینی پارچە تۆپێک لێی دابوو و سکی هەڵدڕی بوو، مردبوو، منداڵێک لە تەنیشت تەرمەکەی دانیشتبوو، من منداڵەکەم هەڵگرتەوە و لەگەڵ خۆم بردمەوە بۆ ماڵ، ژنەکەم بەخێوی کرد، ئەم پیاوەی کە لەگەڵمدایە و تۆ دەیبینی، ئەوە ئەو منداڵەیە کە دایکی بە گوللە تۆپی سوپاکەمان کوژرابوو، ئێستا ئەوەتە بووە بە مولازم. مامۆستا بە حەسرەتەوە لە درێژەی قسەکانیدا گوتی دەبێت چەند منداڵی دیکەی کورد لەو کێوانە بەبێ دایک و باوک، قەل و داڵ هەر بە زیندوویی ئەوانی خواردبن.

چیرۆک و بەسەرهاتەکانی مامۆستا زۆرن و لە داهاتوودا بڵاویان دەکەینەوە، بۆیە دەمەوێت بەم چیرۆکە تراژدیایە کۆتایی بەم نووسینە بێنم، بەپێی ئەوەی مامۆستا مەلای ئایینییە و کەسایەتییەکی سەرڕاستە، پرسیاری ئەوەم لێکرد ئایا ئێوە بڕواتان بەوە هەیە کە ژن و کچی کورد لەکاتی ئەنفالەکان دا فرۆشرابنە وڵاتانی عەرەبی؟

مامۆستا بەم شێوەیە وەڵامی دامەوە و گوتی: ئەوەی من خۆم بە چاوی خۆم بینیومە یان لە خەڵکی بڕواپێکراوەوە گوێم لێبووە، راستییەکە، لەکاتی ئەنفالەکاندا داوایان لە موستەشارەکانی کورد (سەرۆک جاشەکان) کردووە کە دەبێت ئەم شەو دوو کچی کورد بەریت بۆ فڵان ئامر لیوا یان فڵان ئەفسەر، لە چەندین شوێن ئەمە روویداوە، دەتوانم سوێندی لەسەر بخۆم! بۆیە کەسێک کاری وای لێبوەشێتەوە، ئەی بۆ نەتوانێت کچ و ژنی کورد بە پارە بفرۆشێت؟

پرسیارە سەرەکییەکە ئەوەیە، ئایا کورد هیچ وانەیەکیان وەرگرتووە لەم هەموو تراژدیایەی بەسەریان هاتووە؟

دەبێت کەی چاک و خراپی خۆمان بناسینەوە! [1]

=KTML_Bold=تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!=KTML_End=

کوردیپێدیا جە دلېنەو ئی بابەتۍ ۋەرپەرس نېیەن، خاۋەنو/خاۋەنۊ بابەتەکۍ ۋەرپەرسیارەن. کوردیپێدیا بە مەبەسو ئەرشیڤکەرڎەی ئی بابەتېشە تۊمارە کەرڎېنە.
ئی بابەتۍ بە زۋانی (کوردیی ناوەڕاست) نۋیسیێنە، پەی ئەۋەکەرڎەی بابەتەکۍ بە زۋانېۋ کە نۋیسێنە، سەرو ئایکۆنو ی کلیک کەرە!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئی بابەتۍ 578 جارۍ ۋینیێنە
پەیلۋاو وېت چە بارەو ئی بابەتۍ بنۋیسە!
ھاشتاگ
سەرچەمۍ
[1] پەڕیانە | کوردیی ناوەڕاست | ماڵپەڕی (Rudaw) - 26-09-2024
بابەتۍ پەیۋەڼدریێ: 2
پېڕە: کوڵەباس
زۋانو بابەتۍ: کوردیی ناوەڕاست
ڕېکۆتو ۋەڵاکەرڎەی: 26-09-2024 (2 ساڵە)
جۊرو بەڵگەنامەی: زۋانی یەکەم
جۊرو ۋەڵاکەرڎەی: دیجیتاڵ
شار و شارەکڵۍ: هۆلېر
وڵات - هەرېم: پانیشتو کورڎەسانی
کتېب - کوڵەباس: یاڎاۋەری
کتېب - کوڵەباس: ۋەڵینە، تارېخ
کتېب - کوڵەباس: پەرسۊ کورڎی
تایبەتمەڼییۍ تەکنیکیۍ
چنینیی بابەتۍ: 99%
99%
ئی بابەتۍ جە لایەنو: ( هومام تاهیر )یۆ جە: 27-09-2024 تۊمارەکریێنە
ئی بابەتۍ چە لایەنو: ( شادی ئاکۆیی ) چە: 27-09-2024 پۊرەلۋای کریێنە و ئازاڎە کریێنە
ئی بابەتۍ پەی دمایین جاری جە لایەنو:( شادی ئاکۆیی )یۆ جە:27-09-2024 خاستەرە کریێنە
لینکو بابەتۍ
ئی بابەتۍ بەپاو ستانداردۍو کوردیپێدیای ھەڵای ناتەمامە ھەنە و پەنەۋازییش بە پۊرەلۋای بابەتیی و زۋانەۋانیی فرەتەری ھەن!
ئی بابەتۍ 578 جارۍ ۋینیێنە
QR Code
  تۊماری تازە
  بابەتۍ ڕېکۆتییە! 
  تایبەت بە خاتۇنا 
  
  ۋەڵاکریێ کوردیپێدیای 

Kurdipedia.org (2008 - 2026) version: 17.17
| پێۋەڼی | CSS3 | HTML5

| کاتو وەشکەرڎەی لاپەڕەی: 0.188 چرکە(چرکۍ)!