ناو: سەباح
ناوی باوک: بەسام نەسڕوڵڵا ڕەسوڵ
ساڵی لەدایکبوون: 1963
ڕۆژی شەهیدبوون: 1983
شوێنی لەدایکبوون: #تەوێڵە#
شوێنی شەهیدبوون: #ئەحمەدئاوا#، #خورماڵ#
$ژیاننامە$
سەباح بەسام نەسڕوڵڵا ڕەسوڵ، ساڵی 1963 لە شارەدێی تەوێڵەی دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، دانیشتووی تەوێڵە بووە و سەرقاڵی کاری جوتیاری بووە و تا قۆناغی سەرەتایی خوێندوویەتی.
ساڵی 1980 بووەتە پێشمەرگە لە بەتالیۆنی #حەمەی حەمەسەعید# کە سەربە هێزی هەورامانی #پارتی دیموکراتی کوردستان# بووە و بارەگایان لە کەرەجاڵ بووە، لەو کاتەدا نادر هەورامی فەرماندەی هێزەکە بووە.
ساڵی 1983 سەباح بەسام نەسڕوڵڵا بەژداری شەڕی بەرگری ئەحمەد ئاوای کردووە، کە هێرشی سەرباز و جاشی ڕژێمی #بەعس# بووە بۆ سەر سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە دەڤەری هەورامان و ئەحمەد ئاوا، لە ئەنجامی بەرگریکردن و ڕووبەڕوو بوونەوەی هێزەکەی بەعس سەباح بەسام نەسڕوڵڵا و هاوسەنگەرێکی بەناوی کەمال بانیشاری شەهید بوونە.[1]