ناو: عومەر
ناوی باوک: عەزیز عوسمان وەهاب
ساڵی شەهیدبوون: 1979
شوێنی لەدایکبوون: #تەوێڵە#
شوێنی شەهیدبوون: دزڵی، #سەوڵاوا#
$ژیاننامە$
عومەر عەزیز عوسمان وەهاب، لە شارەدێی تەوێڵەی دەڤەری هەورامان لە دایکبووە، باخدار بووە و کاری جۆڵای کردووە، تا قۆناغی ناوەندی خوێندووە.
ساڵی 1977 بووەتە پێشمەرگە لە هێزی هەورامانی #پارتی دیموکراتی کوردستان#.
ساڵی 1978 پلەی سەرپەلی وەرگرتووە و گوازڕاوەتەوە بۆ بەتالیۆنی نەسرەدین هەورامی، کە بەتالیۆنەکە هەرسەربە هێزی هەورامان بووە.
ساڵی 1979 لەگەڵ سێ هاوسەنگەری دوای ئەوەی لە چالاکییەک دەگەڕێنەوە لە نزیک دەربەند دزڵی خاکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کەوتوونەتە بۆسەی هێزی یەکێتی و هەرسێ پێشمەرگەکە لەلایەن ئەو هێزەوە شەهید دەکرێن، دوای چەند ڕۆژێک لە گەڕان لەلایەن هاوسەنگەرانیان جەستەکانیان دەدۆزرێتەوە لە دزڵی بە خاکیان سپاردوون.[1]