ناو: ئەیوب
ناوی باوک: محەمەد حەمەڕەحیم نادر
ساڵی لەدایکبوون: 1951
ساڵی شەهیدبوون: 1983
شوێنی لەدایکبوون: #تەوێڵە#
شوێنی شەهیدبوون: #هەڵەبجە#
$ژیاننامە$
ئەیوب محەمەد حەمەڕەحیم نادر، ساڵی 1951 لە شارەدێی تەوێڵە لە دایکبووە، دانیشتووی تەوێڵە بووە و سەرقاڵی کاری باخداری بووە، ئاستی خوێندەواری دەرچووی قۆناغی سەرەتایی بووە.
لە سەرەتای تەمەنی لاوێتیدا بووەتە ئەندام لە ڕێکخستنەکانی ڕێکخراوی تەوێڵەی سەربە ناوچەی هەڵەبجەی #پارتی دیموکراتی کوردستان#، دوای ماوەیەکی کەم یەکێک لە کادرە چالاکەکانی دەڤەرەکە بووە.
ساڵی 1981 پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی شۆڕشی گوڵان کردووە، لە هێزی هەورامانی پارتی دیموکراتی کوردستان بەفەرماندەیی نادر هەورامی بووەتە پێشمەرگە، لە هەمانکاتدا پلەی ئەندامی ڕێکخراوی عەبابەیلێی سەربە ناوچەی هەڵەبجەی وەرگرتووە.
ساڵی 1983 بەژداری لە شەڕی ئەحمەدئاوا کردووە، لەو شەڕە هێزێکی زۆری سەرباز و بەکرێ گیراو (جاش)ی ڕژێمی #بەعس# تێیدا بەژدار بوون، هێرشیان کردۆتە سەر سەنگەرەکانی بەرگری هێزی پێشمەرگە، لەو هێرشەدا دوو پێشمەرگە شەهید بوون، ئەوانیش شەهید ئەنجوومەن مامەیارە و شەهید ڕەئوف هەجیجی بوون. پاش ئەوەی ئەیوب محەمەد و یونس فەرەج و ناجی حەمەلەتیف و حەمەی مامعەلی و ڕەمەزان بەهۆی تەواوبوونی چەک و تەقەمەنی و پێداویستی شەڕ، لەلایەن سەربازانی سوپای ڕژێمەوە دەستگیر کراون و گوازراونەتەوە ئەمنی شاری هەڵەبجە، دوای چەند ڕۆژێک ئەشکەنجەدان، بەشێوەیەکی زۆر دڕندانە و نامرۆڤانە کە سووتاندن و بڕینی ئەندامانی جەستەیان بوو، ئەیوب محەمەد حەمەڕەحیم شەهید دەبێت، پاش شەهیدبوونی تەرمەکەی ڕادەستی خانەوادەکەی نەکراوە، بۆیە یەکێکە لەو شەهیدانەی کە گۆڕی نادیارە.[1]